بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە لە نیپاڵ ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە لە نیپاڵ ڕوویدا

 

 

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەی باجورا لە سودورپاشچیم پرادێشی نیپاڵی هەژاند و بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.

لەمبارەیەوە پوسکار خادکا، بەرپرسی ناوچەی باجورا ڕایگەیاند: بوومەلەرزەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە 400 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ ڕوویداوە و تیمەکانی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوەكە کراون.

گوتیشی: دوای بوومەلەرزەکە بەشێک لە کۆگاکان داڕماون و وێران بوون.

زۆرجار بوومەلەرزە لە ویلایەتی سودورپاشچیم پرادێش لە نیپاڵ ڕوودەدات کە بەرزترین شاخەکانی جیهانە لێیە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top