میشێل یو: خەریك بوو بێزارم بكەن لە هێنانەدیی خەونەكانم

میشێل یو: خەریك بوو بێزارم بكەن  لە هێنانەدیی خەونەكانم

تەمەن لە ڕێگری پیشەی هەندێك ئەستێرەی جیهانییەوە نەبووە، بەو پێیەی جەماوەر بەو ڕاستییە ڕاهاتووە كە درەوشاوەیی پیشەیی لە ژیانی هونەری ئەستێرەكاندا هەمیشە لە قۆناغی گەنجیدا بێت و ڕەنگە لە ساڵانی پێشكەوتوودا بێت، بەڵام كاتێك ئەوان دەگەنە تەمەنێكی دیاریكراو، ڕەنگە گرنگیدان بەوان دەست بە دابەزین بكات، بەجۆرێك بەشداریی هونەرییان بێ كاریگەر دەبێت لە سەركەوتنەكانی پێشوویان.
كۆمەڵێك ئەستێرە هەن كە یاسایان شكاند و ٦٠ ساڵیان تێپەڕاند، تەمەنیش بۆ ئەوان تەنیا ژمارەیەك بوو، چونكە كە بەردەوام بوون لە درەوشاوەیی و پێشكەشكردنی بەرهەمی هونەری، كە لە ئاستی جەماوەریدا سەركەوتوون و لە ڕێگەیەوە توانیویانە بە خستنەڕووی توانای نائاسایی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیان خەڵاتی گرنگ بەدەست بهێنن.
ئاهەنگی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی ئەمساڵ (٢٠٢٣)دەرفەتێك بوو بۆ سەركەوتن و بەهرەی ژمارەیەك ئەستێرەی سەروو تەمەن ٦٠ ساڵ، دیارترینیان ئەستێرە میشێل یوه بوو، كە یەكەم خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی لە ژیانی هونەریدا بەدەست هێنا بۆ باشترین ئەكتەری فیلمی كۆمیدی (Everything Everywhere All at Once) هەموو شتێك لە هەموو شوێنێك بە یەكجار، ئەمەش بووە مایەی خۆشحاڵی گشت ئامادەبووان.

میشێل یو: خەریك بوو بێزارم بكەن  لە هێنانەدیی خەونەكانم

میشێل یوه، دوای بردنەوەی خەڵاتەكە، گوتی: «سوپاس و پێزانینم بۆ هەموو لایەك هەیە، ئێستا سەرەتای قۆناغی هونەری خۆمم بیركەوتەوە كاتێك بۆ یەكەمجار هاتمە هۆڵیوود، هەمیشە بۆئەو خەونە تایبەت دەژیام، ئەو كات هەندێك كەس پێیان دەگوتم كە مە‌حاڵە، خەریك بوو بێزارم بكەن، بەڵام لە كۆتاییدا توانیم سەربكەوم».
ئەستێرە بەناوبانگەكەی چین باسی ئەو سەختییانەی كرد كە ژنان پێیدا تێدەپەڕن، بەو پێیەی ڕوونیكردەوە كە چەند مانگێك لەمەوبەر ساڵی ٦٠ ساڵی تەواو كردووە، هەروەها پێی وابوو تا تەمەنی ژنان زیاتر بێت، دەرفەتەكان لە ژیانیاندا كەمتر دەبێتەوە، ئەو تا ئەو كاتەی تەمەنی وەك ژنە پاڵێوراوێك بوو بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی (Everything Everywhere All at Once) هەموو شتێك لە هەموو شوێنێك ئاسایی بوو، كە وەك دیارییەكی یەكلاكەرەوەی لە قەڵەمدا، و بووە هۆی ئەوەی یەكەم خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بەدەست بهێنێت.

میشێل یو: خەریك بوو بێزارم بكەن  لە هێنانەدیی خەونەكانم
Top