دەستگیرکردنی ١٤٢ کەس بە تۆمەتی گەندەڵی لە ٩ وەزارەتی سعودیە
ئەمڕۆ ڕێکخراوی چاودێریی دژی گەندەڵیی سعودیە (نەزاهە) دەستگیرکردنی 142 کەسی تۆمەتبار بە گەندەڵی لە 9 وەزارەتەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە بریتین لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری، پاسەوانی نیشتمانی و هێز.
ئەم ڕێکخراوە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا کۆمەڵێک دۆسیەی تاوانکاری و ئیداریی دەستپێکردووە، ڕاشیگەیاند: ئەم ڕێکخراوە مانگی ڕابردوو ٢٣٦٤ دەوریەی چاودێری ئەنجامداوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ ٣٠٧ کەس کردووە كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و ١٤٢ کەسی دەستگیرکردووە کە هەندێکیان بە کەفالەت ئازاد کراون.
هەروەها ئەو ڕێکخراوە ئەوەشی خستەڕوو کە گرنگترین تاوانەکانی گەندەڵی کە ئەنجامیان داوە بریتین لە بەرتیلدان و خراپ بەکارهێنانی کاریگەری و سپیکردنەوەی پارە و ساختەکردنی بەڵگەنامەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل