سەرۆك بارزانی: بە ڕووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە ڕووداوی هێرشكردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردینی توركیا زۆر خەمبارم. سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەوە دڵنیام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەكانی ئەو ڕووداوە ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.
مسعود بارزانی
19ی كانوونی دووەمی 2023