ئەنجامدانی ھەڵبژاردن وەک رێگاچارەی کێشەکان

ئەگەرچی دەبوایەلەکاتی خۆیدالەساڵی رابردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجام درابا به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاییه‌كان، لەپێناوپاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، ونه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش ساڵی ١٩٩٢ودروست نەبوونی بۆشایی یاسایی په‌نا بردرا بۆ بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان،بۆیەناکرێت ئەم جارەیان بەھیچ بیانووێک پرۆسەکە دوابخرێت یان گرفت ولامپەری بۆ دروست بکرێت ،لە دوایین پەیامیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆتێپەراندنی ئەم دۆخەی ئێستای کوردستان وچاره‌سه‌ری كێشه و گرژیه‌كان چەندین خالی خستەروو بۆ چارەسەری کێشەکان کەدیارترینیان ئەنجامدانی ھەلبژاردن بوو ،لەئێستادالایەنەسیاسییەکان لەبەردەم بەرپرسیاریەتێکی مێژوویین بۆلابردنی بەربەستەیاساییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، چونکەجگە لەوەی هەڵبژاردن مافی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه نه‌ك ته‌نها ھی لایەنێک نابێت بە هیچ بیانووێک ئەم مافەیان لێ یەزەوت بکرێت ،لەھەمانکاتدا سیمای پێشکەوتنی کوردستان نیشان دەدات ، بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسیە لەم رێگایەدا ھاوولاتیان دەتوانن ئازادانە بریاری خۆیان بدەن و ئەوکەس ولایەنەدەست نیشان بکەن کە بۆ حوکمرانی پێان باشە ،ناکرێت ھیچ حزب ولایەنێک بۆ بەرژەوەندیی خۆیان یاخود لەبەر ئەوەی لە دەنگدەرانیان دەترسن کە سزایان بدەن،لەگەل ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بن یان ھەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بکەنە بیانووەک ،ھەرچەندەدەبێت بۆ مێژوو ئاماژە بەوراستیە بکەم پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دابوو و ئاماده‌ی هه‌موو گفتوگۆ و دانووستانێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێ، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك وه‌ڵامی ده‌سپێشخه‌ری پارتی نه‌دایەوه تا هه‌ڵبژاردن بكرێ، بە ناچارییەوە، په‌نا بۆ بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان بردرا،چونکە هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو، ئەمەش جارێکی تر گەورەیی و ھەست بەبەرپرسیارییەتی پارتی سەڵماند کەھیچ کات له به‌رپرسیاریه‌تی راناكات و له‌به‌ر تێكنه چوونی سه‌قامگیری سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، په‌نای بۆ به‌كارهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی نه‌برد، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن. ئەم جارەشیان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی لەكۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیداجارێکی تر جەختی لەسەرئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی
پاك و بێگەرد کردوەله‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی هاوڵاتیان،
نابێت بەهیچ بیانوویەكیش هەڵبژاردن دوابخرێت، بۆیەش گرنگەلایەنەسیاسیەکان بەدەم داوای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی یەوەبێن ولەروانگەی ھەستکردن بەبەرپرسیاریەتیان پاڵپشت بن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2023 ...