كۆسره‌ت بایز نه‌ورۆزى هه‌ڵبژارد

كۆسره‌ت بایز نه‌ورۆزى هه‌ڵبژارد

كۆسره‌ت بایز نه‌ورۆزى هه‌ڵبژارد
هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ كۆسره‌ت بایز گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر هه‌بووه‌ له‌ سه‌ره‌تاى خولى نایابى عێراقیش له‌لایه‌ن نزار مه‌حروسی ڕاهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كى باش پشتى پێ به‌ستراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى غازی فه‌هد له‌ تیپى یه‌كه‌م دووخرایه‌ته‌وه‌ بۆ تیپى خولى كوردستان، له‌م ماوه‌یه‌شدا ئه‌م یاریزانه‌ توانى له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان ئاستى شایسته‌ پێشكه‌ش بكات، یانه‌ى نه‌ورۆزی به‌شدارى خولى نایابى عێراقیش ماوه‌یه‌كى زۆره‌ گفتوگۆییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ كردبوو، له‌ گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ ئه‌م یاریزانه‌ به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆزی شارى سلێمانى مۆركرد، له‌ باره‌ى چوونى بۆ یانه‌ى نه‌ورۆزیش كۆسره‌ت بایز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من ماوه‌یه‌كه‌ گرێبه‌ستم كردوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ بووم ئێستاش به‌فه‌رمى گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ كردوه‌ تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌گه‌ر ئاستمان باشبوو به‌ دڵی هانده‌ران و ده‌سته‌ى كارگێڕی یانه‌كه‌ بوو ده‌كرێ گرێبه‌سته‌كه‌مان بۆ ماوه‌یه‌كى درێژتر بێت، له‌ باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش گوتیشی:ماوه‌یه‌كى سێ هه‌فته‌یه‌ به‌ر له‌ كرانه‌وه‌ى ده‌رگاى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان من له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز گفتوگۆییه‌كانم به‌ كۆتایی هێنابوو ، به‌ڵام بۆ هه‌بوونی گرێبه‌ستى تر هیچ شتێكى فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵام ده‌كرا گرێبه‌ستم پێشكه‌ش بكرابوایه‌، به‌ڵام من زووتر له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز پێكهاتم، ده‌مه‌وێ ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ تازه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆم پێشكه‌ش بكه‌م له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، ده‌ستم به‌ یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كان كردوه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م ده‌مه‌وێ تیپه‌كه‌ ببه‌ینه‌ قۆناغێكى باشتر له‌ خولى نایابى عێراقی هیچ كێشه‌و گرفتێكم نییه‌ و چاوم زیاتر له‌ سه‌ر خوله‌كه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م.
كارزان كانه‌بی

Top