مەسروور بارزانی... سەركردەی خەمخۆر و دەوڵەتمەدار و چاكساز

مەسروور بارزانی... سەركردەی خەمخۆر و دەوڵەتمەدار و چاكساز


كاتێك لە جوڵانەوەكانی سەرۆكی حكومەت دەڕوانین، دەكرێت كردار و ئومێدی لەبەر هەڵبچنین، لەبەر ئەوەی كە دەیبینین كردار و گوفتاری یەكە و ماندوونەناس و خەباتكارانە بەردەوامە لە جێ بەجێكردنی بەڵێن و پرۆگرامەكانی كابینەی نۆیەم لە بوارەكانی چاكسازی و بەربەرەكانی كردنی گەندەڵی و پاراستنی ئەمن و ئاسایش. هەروەها لە هەموو هەنگاو و هەڵوێستكانیدا دەبینین كە كردار و گوفتارەكانی سەرۆكی حكومەت هاوتەریبن. هەروەك لەسەرەتای دەست بەكاربوونییەوە كە ڕێزدار مەسروور بارزانی بەڵێنی بە جەماوەری كوردستان دا سەركەوتنی و جێ دەست دیار بوونی بەسەر سەرجەم جومگەكانی بەڕێوەبردندا لە كاروباری حكومەت، زوو چارەكردن و پەی بردن بە كرۆكی قەیرانەكان، ڕێزدار مەسروور بارزانی هەروەك لە سەرەتای دەست بەكاربوونییەوە زۆر بەڵێنی بە جەماوەردا، دەبینین هەنگاو بەهەنگاو لە بەرەو پێشچوونە و لە لوتكەی ئاواتەكانی خەڵكی كوردستان نزیك دەبێتەوە، دیارە وەك لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە كە بەڕێز مەسروور بارزانی كاتێ دەسەڵاتی گرتە دەست و سوێندی یاسایی خوارد، حكومەتی هەرێم لە قەیران و تەنگێژە ئەتلایەوە، بەڵام هەر زوو وەك دەوڵەتمەدارێكی كارامەو بە حیكمەت و لێهاتویی توانی سەركەوێت بەسەر هەندێك موستەحیلات و، لەنگەری قەیرانەكان ڕابگرێت، دیارە هەنگاوی چاكسازی بەزۆر كەند و كۆسپ دا گوزەری كرد بوو، دەست بردن بۆی، زۆر بڤە بوو، كەم كەس دەیتوانی خۆی لە قەرەی بدات، بەڵام دیمان هەر لە سەرەتای دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمەوە، پایەكانی ئەو وێستگەیە كەوتنە سەر سكەی خۆی و چاكسازی وەك ئەوەی بەرنامەڕێژی بۆ كرابوو،كرایە كارنامەی حكومەت و خودی سەرۆكی حكومەتیش وەك ئەندازیاری بە ئەزموونی ئەو بوارە شانی دایە بەر قورسایی ئەو پرۆسەیە.
بۆیە ئەگەر بە ژیان و جوڵانەوەكانی مەسروور بارزانی دا گوزەرێك بكەین وەك سەركردەیەكی گەنجی سەركەوتوو مۆدرێن دەبینین هەنگاوەكانی بەر لە ڕووداوەكان و هاوتەریبی ڕووداوەكان پێ بە پێ لە چارەكردن و ڕێگا دۆزینەوەی دان، ئەگەر بۆ نزیكترین بەخەمەوەهاتنی بگەڕێینەوە دەبینین چەندێك لە خەمی هاوڵاتییانەو تا چ ڕادەیەك ئاوێتەی ئازاری گەلەكەیەتی، كاتێ ڕێژنە بارانێكی پایزە خۆی دەكات بەناو كوچە و كۆڵانەكانی پایتەختی هەرێمی كوردستاندا و زەرەر و زیان بەر هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكەوێت، ئەوە سەرۆكی حكومەتە لە هەمان ساتدا خەڵكی زیان لێكەوتوو بەسەر دەكاتەوەو، بەبڕیاری ئەو زیان لێكەوتووان قەرەبوو دەكرێتەوە، كاتێ قوتابیانی دەرچوو ناڕازی دێنە سەرشەقام و داوای مافی خۆیان دەكەن، ئەوە سەرۆكی حكومەتە دێتە سەرخەت و خەمیان لەگەڵدا دابەش دەكات، هەر وەك دەبینین چاوێكی لە دەوڵەتدارییەو پێیەكی لە ناو بازاڕ و چاودێری كردنی ژیانی خەڵكە، بەڕێز سەرۆكی حكومەت لە چارەسەركردنی قەیرانەكاندا سڵ ناكاتەوە و زاڵ ئەبێت بەسەر كەند و كۆسپەكان دا.
هەر لەسەر دەستی ئەو بەڕێزەو لەسەر و وەختی كابینەی نۆیەمدا پڕۆژەی بیناكردن و ئاوەدان كردنەوە هەموو كوردستانی گرتۆتەوە و، سیمای شارستانیەت، پڕۆژەی ڕێگاوبان، ڕەوتی خوێندن، تەندروستی و زاڵبوون بەسەر نەخۆشی كڕۆناو، بێ ئەرزشكردنی تیرۆرستان لە هەنگاوی زۆر باشدان، كەواتە ئەوەی دەیبینین هەروا لە خۆڕا نەهاتۆتە گۆڕەپانەكە، ئەوە بەری ڕەنجی ئەندازیاری چاكسازی و دەوڵەتدارییە كە كەسایەتییەكی خەمخۆری وەك ڕێزدار مەسروور بارزانی لە پشتە و وەك و ڕۆژی ڕوناكیش دیارە هەنگاوەكانی بەرەو كوێ دەچن و چی لە توێشەبەرەی ئەو سەركردە گەنجەدایە.

Top