پەیامی دەوڵەتمەداریی وھەستکردن بەبەرپرسیاریەتی...

پەیامی دەوڵەتمەداریی وھەستکردن بەبەرپرسیاریەتی...

لەدەستپێکی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرێزمەسروربارزانی ھەولی زۆری داحکومەتی هه‌موو خەلکی کوردستان بێت ،لەزاخۆ تاخانەقین ،به‌ بیروبۆچوونی جیاوازەوه‌، هیچ ده‌ستێكی حزبی و كه‌سی نه‌یه‌ته‌ ناو کارەکانیە‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی بەباشترین شێوازخزمه‌تی خه‌ڵك بکرێت ،بەلام بەھۆی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی، بۆ بەلاڕێبردنی ململانێکانیان، پڕوشکەکانی بەر حکوومەت کەوتوە و رێگرییەکی زۆر کرا، لەپێناوبەرژەوەندیەکانیان دەستیان خستە ناو کاروباری حکومەت ،‌ ھەرزووهه‌ندێك كه‌س خۆیان کردەبەدیلی حکومەت و‌، رێگربوون له‌وه‌ی به‌ یه‌ك شێواز حوكمی یاسا و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، لەجیاتی حکومەت ولەبری یاساوپۆلیس وئاسایش بریار دەدەن وتەداخول لەووردودرشت دەکەن ،ئەگەر یەکێتی لە حکومەتیش نەبوایە و ئۆپۆزسیۆن بووایە، هەر هێندەی ئێستا دژی حکومەت کاریان دەکرد، لەکاتێکدا دەبوایە پالپشت وپشتیوانی کارەکانی حکومەتی کردبا چونکە لەبەرکەوتەی خۆی زیاتر پۆستی پێدراوە نەک بەم شێوازەی ئێستامامەلەبکات و وگرفت بۆ دام ودەزگاکانی حکومەت دروست بکات،بەتایبەت لەکۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆدا ،
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی لەماوەی رابردوودا کردی چەواشه‌كاری سیاسی وهه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بووبۆخودی گیانی خۆی.دەمێکە ئەم سیاسەتەیان شکستی ھێناوە خەلکی کوردستان ھوشیارەو راستیەکان دەزانێت چۆنەوچی دەکرێت بۆچی گرفت لەبەردەم کاروپرۆژەخزمەتگوزارییەکانی حکومەت دروست دەکرێت ،دوایین پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان.گرنگ وپێویست بوو، پەیامی دەوڵەتمەداریی وھەستکردن بەبەرپرسیاریەتی بوو، چیتریش نەدەکرا ھەروابێ دەنگ بیت و موجامەلەی سیاسی بکات ،خەلکی کوردستان دەمێکە بەدوای ووڵامی ئەوپرسیارانەوەبوو،کەزۆرراشکاوانەوولامی دانەوەو ،پەنجەی خستە سەرگشت کەم وکورتیەکان،لێرەبەدواوەش گرنگە خەلکی کوردستان خۆیان بریار بدەن ..

Top