گەورەترین خۆپیشاندانی مامۆستایان لە مێژووی پورتوگالدا

گەورەترین خۆپیشاندانی مامۆستایان لە مێژووی پورتوگالدا

 

هەزاران مامۆستا لە پورتوگال گەورەترین خۆپیشاندانی سیستەمی پەروەردەیان لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ئەنجامدا.

نزیکەی 50 هەزار مامۆستا لە پورتوگال کە لە سەرەتای مانگی 12ی ساڵی ڕابردووەوە دەستیان بە مانگرتن کردووە، لە شاری لیسبۆنی پایتەخت خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای بەهێزکردنی سیستمی دامەزراندنی کار بۆ مامۆستایان و خوێندنگە حکومییەکان دەکەن.

ئەم مامۆستایانە کە لە مانگی ڕابردوودا بۆ جاری دووەم گردبونەوە دەکەن ، گەورەترین خۆپیشاندانیان لە سیستەمی پەروەردەیی لە مێژووی ئەم وڵاتەدا ڕێکخست.

خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە کە سیستمی پەروەردە لە پورتوگال هەموو ساڵێک خراپتر دەبێت و دۆخی ئێستا ناسەپێنرێت، خۆپیشاندەران جەختیان کردەوە کە خوێندنگه حکومییەکان دواکەوتوون.

هەروەها مامۆستایان داوای بەهێزکردنی قوتابخانە حکومیەکان و باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و زیادکردنی مووچە دەکەن، دژایەتیی ئەو پێوەرەی دامەزراندنن کە لەم دواییانەدا لەلایەن حکومەتەوە خراونەتە ڕوو بە پاساوی ئەوەی "شەفافیەت کەم دەکاتەوە و بە سیاسی دەکات".

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top