هەرێمی كوردستان هەوێنی سەقامگیری و ئاشتی   ،هیستریایی نه‌یارانی ..

هەرێمی كوردستان هەوێنی سەقامگیری و ئاشتی   ،هیستریایی نه‌یارانی ..

 

 

دوژمنان و نەیارانی گەلی كورد چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی و چ لە سەر ئاستی دەرەكیی بەردەوامە لەوەی كە هەرگیز كورد خاوەنی سەروەری و شكۆی خۆی نەبێت هەر ئەوەشە بەدرێژایی سەدەی رابردوو بە ئێستاشەوە جۆرەها كۆسپ وبەربەستیان دروستكرد بۆ رێگریكردن لە گەیشتمان بە مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون بەتایبەت لەماوەی سێ دەیەی رابردوو لەگەڵ ئەوەی خاوەنی قەوارەیەكی سەربەخۆ و یاسایی و دەستووریین و دانانی نێودەوڵەتیمان هەیە و هەروەها هەرێمی كوردستان نموونەی پێكەوە ژیان و هەوێنی سەقامگیری و ئاشتی بوو و هەرگیز نەبۆتە مەترسیی بۆ سەر دراوسێی وناوچەكە بەڵام پێدەچێت ئەو گەشەسەندن وپێشكەوتننامە هەمیشە بوو بێتە چەقڵی چاویی نەیارانی .

 

بەتایبەت كە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە نێو جوگرافیاێك كە پڕە لە كێشمەكێش و ململانێیەكان زڵهێزان و ناوچەكە و عێراقێكی پڕ قەیرانی بێ‌ كۆتایی بۆ ماوەیی لە رووی كێشە تایفی و مەزهەبی كە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو رووداوانە و هەموو ئەو زێهنیەتە دەسەڵاتدارانە هونەرێكی زۆری گەرەكە ، بۆیە، هەموو كات نابێت چاوەروانی ئەوە بێت بە شەو و رۆژێك و خیرایی هەموو مافەكانمان بێتەدی ، بە چاویی خۆمان دەبینن كە چۆن دژە كورد وكوردستانییەكان ئاستەنگمان بۆ دروست دەكەن و چاویان پێمان هەَنایەت ، پێوستە پشوو درێژتر بین تا ئەو ئامانجەكە دەیان ساڵە خوێن بۆ دەبەخشین و خەباتی بۆ دەكەین و هەنگاو بە هەنگاو سەركەوتنی گەورەمان بۆ هاویشتووە بەدی بێنین ئێمەی گەلی كوردستان ئەبێت ئەم شتانەمان لەبەرچاوبێت ئینجا بەراوردی حكومەت و دەستەڵاتی خۆمان بكەین بەرامبەر بە هەر دەوڵەت و دەستەڵاتێكی تری رۆژئاوایی ووڵاتانی كەنداو و جیهانی .

 

ئەگەر هەڵوەستە لە سەر ئەم چەند ساڵەی دوایی پێشهات وگۆرانكاریییەكانی ناوچەكە و عێراق و هیچ كاریگەرییان لە سەر هەرێمی كوردستان و دروستكردنی گوشار وگەمارۆ وەك دەرفەتێك بۆ نەیارانی ئەم گەل و نیشتمانە و بەتایبەت سەپاندنی شەڕی تیرۆر و دواتر هەوڵی سڕینەوەی قەوارەی هەرێم بە گەلەكۆمەكی و فشاری دارایی و ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی بۆ گۆشەگیركردنی هەرێمی كوردستان بەڵام هەر ئەو ئیرادە پۆڵایینەی گەلەكەمان بە سەركردایەتیی پارتی و بارزانی بوو خەونی نەیارانی مایەپووچكردوەوە .هەموو ئەو رووداو وپێشهاتانە بوون بە ئەزموون گرنگ لەگەشت روویەكەوە تا هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكەی باشتر و وردبینانەتر مامەڵە لەگەڵ رووداو وپێشهاتەكانی دەوروبەری بەتایبەت لەرووی ئابووری و سیاسییەوە بكات ، بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستە لەسەر ئەم چوار ساڵەی هەنگاوە ستراتیژی و پلانەكانی كابینەی نۆ بە سەرۆكایەتیی ڕێزدار مەسرورو بارزانی بكەین لە پێناو بنیاتنانی ژێرخانی ئابوورییەكی بەهێز بۆ كوردستانێكی بەهێز هەنگاوێكی گرنگ و چارەنووسسازە بۆ ئایندەی كوردستان و سەركەوتن بەسەر ئاستەنگەكاندا.

بۆیە، دەتوانین بڵێن كە لەگەڵ هەرهەنگاوێكی نەیارانی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ ستۆپ پێكردنی كاروانی تێكۆشانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی و لەگەڵ هەموو ئەو فشار و گەلەكۆمەكییانە كە ئەگەر هەر دەوڵەتێكی بەهێزیش بوایە نەیدەتوانیی بۆ چەند رۆژێك بەرگە بگرێت بەڵام بە شەونخوونی و خەباتی بێ‌ وچانی توانی هەوراز و نشێوەكان ببرێت بۆ گەیشت بۆ پێشكەوتن و گەشەسەندنانە .كاتی ئەوەیە وردبینانەتر بروانییە هەنگاوەكانی بەدەستهێنانی دەوڵەتبوون و خاڵە بەهێزولاوازەكانی خۆمان دەستینشان بكەین و هەنگاوە سیاسی و دیپلۆماسیییەكانمان چاڵاكتر و بەهێزتر بكەین و پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بین كە هەموویان بە شێوەیەكی بەرنامە دارێژراو و ستراتیژیین و ئومێدی گەشەن بۆ داهاتوویی ئەم گەل ونیشتمانە و چونكە ئەوەی كە دەبینرێت ترس و دڵەڕاوكێ نەیارانی ناوخۆیی ودەرەكییە بۆ پێشكەوتن و گەشەسەندنی ئابووری وبونیاتنانی كوردستانە لەگشت روویەكەوە و چونكە نەیاران باش دەزانن كە لە ئایندەیەكی نزیكدا كوردستان دەبێتە ناوەندێكی بەهێزومتمانەپێكراو لە سەر ئاستی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا وەک هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە جیهان جێی سەرنج و بایەخدان بووە بە پێشكەوتنەكانیانەوە.

بەڵگەی هەرە بەهێزیش ئەو راستییەیەكە هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو ، بە شێوەیەكی زۆر سەركەوتووانە ئاستەنگەكانی بەردەمی تێشكاندووە و توانیویەتی هەنگاوێكی گرنگ بنێت لە بونیاتنانی وەڵاتێكی پێشكەوتوو لەنێو جەرگەی ئەو وڵاتە داگیركەرانەی كە هەرگیر چاویان بە پێشكەوتن وسەركەوتنی كوردستان هەڵنایەت قۆناغێكی ستراتیژی و سەركەوتوی بڕیوە ، بۆیە، كوردستان چاوەروانی و ئومێدی سەركەوتنی گەورەتر و پێشكەوتنی زیاتری لە داهاتوودا لێدەكرێت ..

 

Top