پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی(یارانی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و نەهامەتیدا بکەنەوە.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
مسعود بارزانی
۷ی کانوونی دووەمی ۲٠۲۳

Top