ئیراده‌ى سه‌ركه‌وتنی قوتابی

ئه‌ڵمانه‌كان ده‌لێن " ئیراده‌ى باش پێیه‌كان ده‌كات به باڵ".
بێگومان دوای ئه‌نجامدانى هه‌ر تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك كه بۆ زانینی ئاستى قوتابیان ئه‌نجام ده‌درێت جۆره‌ها نمره به ده‌ست دێت به‌رز و نزم و ناوه‌ند كه گوزارشت له ئاستى قوتابیان ده‌كات و، له وه‌شه‌وه قوتابیان ئاستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان ده‌زانن و خاڵه لاواز و به‌هێزه‌كانیان لا ئاشكرا ده‌بێت و ده‌بێ ئاستى لاوازیان به‌رز بكه‌نه‌وه به پلان و ئیراده‌یه‌كى به‌هێز، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، نمره‌ى كه‌م كۆتای جیهان نییه، نمره‌ى كه‌م دۆڕان و به‌زین و شكست نییه، به‌ڵكو له بابه‌تێك له بابهتهكان یان له چه‌ند بابه‌تێك یانیش له ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووی به پێى پێویست، به‌ڵكو قوتابی ده‌بێ هه‌وڵ بدات و له تاقیكردنه‌وه‌كانى تر له قۆناغه‌كانى تر نمره‌كانى به‌رز بكاته‌وه و هه‌نگاوی پێویستى بۆ بهاوێژێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن، چونكه ئه‌و تاقیكردنهوان كاتییه و تاقیكردنه‌وه‌ى تری جۆراوجۆری له دوایه‌تى و ئه‌نجام ده‌درێ و قوتابی گه‌ر ئیراده‌ى به‌هێزى هه‌بێ و به‌لێن به خودی خۆى بدات و متمانه‌ى بۆ دروست ده‌بێ زۆر به ئاسانی و به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردنه‌وه‌كانى به نمره‌ى به‌رز ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌لێره دا گرنگه قوتابی بڕواى پته‌وی هه‌بێت و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات و ئامانجه‌كانى دیارى بكات و ماندوو بوون و چاوه‌ڕوانى خۆى و كه‌س و كار و مامۆستاكانى له به‌رچاو بێت، خه‌ون و خهیالهكانى بكاته ڕستى و ئه‌ویش به پابه‌ند بوون و گۆێ ڕایه‌ڵی و به ئاگایی له ناو پۆڵ و پرسیار كردن و هه‌وڵدان و خوێندن و پێداچوونه‌وه‌ى بابهتهكان و به‌رده‌وام رێك خستنی كات و ئه‌رك پشتگوێ نه‌خستن و ڕاستگۆیی و هه‌بوونى ئیراده‌ى ته‌واو و سووربوون له سه‌ر جێ به جێ كردنى بهلێنهكان گه‌یشتن به ئامانجه‌كان ئاسان ده‌كات، بۆیه قوتابی ده‌بێ به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات و هه‌وڵ بدات و نه روخێ له هێنانى نمره‌ى كه‌م، ئه‌وه بزانێ مه‌حاڵ ته‌نها پیشه‌ی بێ ده‌سه‌لاته‌كانه، قوتابیش هه‌رگیز نابێ بێ ده‌سه‌لات بێ، به‌ڵكو خاوه‌ن ئیراده و هێز و متمانه بێ و به سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كانى ببڕێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ڕۆڵى كارگێڕى قوتابخانه و مامۆستاكان زۆر گرنگه له هاندانى قوتابییه‌كانیان به به‌رده‌وامى كه بخوێنن هه‌وڵ بده‌ن پرسیار بكه‌ن كات و قوتابخانه بۆ ئه‌وانه له ده‌ست خۆیانى نه‌ده‌ن، هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن له‌وانه گوتنه‌وه و فێركردنی یه‌كتر قوتابییه‌كانیان فێر بكه‌ن كه ده‌رنه‌چوون له بابه‌تێك و دووان و هێنانى نمره‌ى كه‌م واى ناو لێ بنێن كه ئه‌وه هه‌نگاوێكى پڕ سوود و قازانجه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و فێربوونى زیاتر و ئه‌وان ده‌توانن به ئاسانى له تاقیكردنه‌وه‌كانى نمره‌ى زۆر زیاتر بهێنن و سوود له‌و ئه‌زموونه وه‌ربگرن و فێریان بكه‌ن له داهاتوودا چۆن پلان داده‌نێن و خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ خوێندن و ده‌رچوون نموونه‌ى (تۆماس ئه‌دیسۆن) بۆ قوتابییه‌كانى بێنێته‌وه كه گه‌وره داهێنه‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكی بوو بۆ گلۆپی كاره‌بایی و فۆتۆگراف كه چه‌نده‌ها جار سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا توانى گلۆپی كاره‌با و فۆتۆگراف بدۆزێته‌وه كه زیاتر له (1000)داهێنانى هه‌بوو كه‌چى له قوتابخانه‌ش ده‌ریان كردبوو كه بیستنی لاواز و هیچ فێر نابێ، به‌ڵام ئومێد و هیواى له ده‌ست نه‌دا و ئیراده‌ى هه‌بوو توانى له ژیانى دا ببێته كه‌سێكى به‌ناوبانگ و سوودبه‌خش بۆ هه‌مووجیهان، به هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن كه‌س و كارى قوتابییه‌وه نابێ به توند‌و تیژی و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن له كاتى هێنانى نمره‌ى كه‌م، به‌ڵكو هۆكاره‌كان بدۆزینه‌وه و هانیان بده‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن و له پشتیان بن تا له تاپیكردنهوهكانى تر به سه‌ركه‌وتوویی قۆناغه‌كه ببڕن و نابێ به‌رده‌وام لۆمه و سه‌رزه‌نشت بكرێن، به‌ڵكو هانیان بده‌ن و ستایشیان بكه‌ن كه ئه‌وان زیره‌كن و ده‌توانن قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه زۆر به ئاسانى له داهاتوودا هه‌موویان به یه‌كه‌وه تام و چێژی سه‌ركه‌وتن بچێژن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی