لیۆناردۆ دیكاپریۆ دەستی پێ كردووەتەوە

لیۆناردۆ دیكاپریۆ دەستی پێ كردووەتەوە

لیۆناردۆ دیكاپریۆی ئەستێرەی نێودەوڵەتی و هاوڕێ كچەكەی و مۆدێل و ئەكتەری بەڕەچەڵەك ئەرجەنتینی (كامیلا مۆرۆنی) دوای پەیوەندییەكی پێنج ساڵە، جیابوونەوە، ئەمەش تەنیا چەند مانگێك دوای ئەوە بوو كە كامیلا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا گەیشتە تەمەنی ٢٥ ساڵی و ئەو دووانەی ناسیبوون لە ساڵی ٢٠١٨وە، یەكتری و بە فەرمی پەیوەندیی نێوانیان ئاشكرا نەكرد، تا ساڵی ٢٠٢٠ كە ئەو دووانە لە ئاهەنگی ئۆسكار لە تەنیشت یەكەوە دانیشتبوون.
بە گوێرەی سەرچاوەكان لە ساڵی 2019 پەیوەندیی نێوان ئەو دوو هاوسەرە جدی دەركەوتووە، لیۆناردۆش وەك خۆشەویستەكەی پێشكەشی خێزانەكەی كردبوو، دوای ئەوەش بە خۆشەویستەكەی لیۆناردۆ ناسرا، تا ساڵی 2020 دیكاپریۆ ڕایگەیاند كە زۆر چێژ لە بەسەربردنی ژیانی دەبینێت و هەفتەی ٢٤ كاتژمێر لەگەڵیدا بەسەر دەبات.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز، كامیلا لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ باسی جیاوازیی تەمەنی نێوان خۆی و دیكاپریۆ كرد و گوتوویەتی: «لە هۆلیوود پەیوەندییەكانی وەك ئەمانە زۆرن، باوەڕم وایە مرۆڤ مافی ئەوەی هەیە پەیوەندیی خۆشەویستیی هەبێت، هەركەسێك بیەوێت». ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەست بە بێزاری دەكات چونكە كاتێك كەسێك دەست دەكات بە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ كەسێكدا، هەمیشە لەگەڵ ناوەكەی پەیوەندی بەیەكەوە هەیە.
لیۆناردۆ دیكاپریۆ بە چیرۆكەكانی خۆشەویستی ناسراوە، بۆیە بۆ ماوەیەكی زۆر بە سینگڵ نەمایەوە، چونكە ئەكتەرەكە بە نهێنی لەگەڵ مۆدێلی نێودەوڵەتی (فەلەستینی-ئەمریكی) جیجی حەدید پەیوەندیی خۆشەویستیی هەبوو، ئەمەش لەلایەن چەندین سەرچاوەیەك پشتڕاست كراوەتەوە و چەند ساڵێكە یەكتریان ناسیوە، ئەوان زۆر سەرنجڕاكێشن بۆ یەكتر، ئەو كچە ڕێك لە جۆری خۆیەتی، هەرچەندە لیۆی تەمەن 47 ساڵ و جیجی تەمەن 27 ساڵە.

Top