سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كچێك له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31/12/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر كچێك له ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند: "په‌لاماردانی به كۆمه‌ڵ بۆسه‌ر كچێكی گه‌نج، له كاتێكدا ده‌بوایه بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێی كۆببوونایهوه، جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه، هیچ بیانوویه‌كی بۆ نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش قبوڵكراو نییه".
هه‌روه‌ها سەرۆکی حکوومەت ئەوەشی خستووەتە روو کە له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌یكردووه بۆ ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه و به سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بووه.