لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٦٦ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون

لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٦٦ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون

 

 

 

ئەمساڵ ٦٦ ڕۆژنامەنووس و کارمەندی ڕۆژنامەوانی لە كاتی ئەرکدا کوژراون.

پەیمانگای ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی (IPI)  لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەمساڵدا ٦٦ ڕۆژنامەنووس و کارمەندی ڕۆژنامەگەری لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا کوژراون.

ئەم پەیمانگایە ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕاگەیاند کە ساڵی ڕابردوو کوژراون بە ٤٥ کەس و ئاماژەی بە بەشداریی ئەو حاڵەتانەی کرد کە لە مەکسیک و ئۆکرانیا تۆمارکراون لە زیادبوونی ژمارەی مردنی ڕۆژنامەنووسان.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی سەرەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ١٤ ڕۆژنامەنووس لە مەکسیک و ٩ ڕۆژنامەنووس لە ئۆکرانیا کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top