ئه‌ركی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی
نوسه‌ر و شاعیری ئه‌مریكی (هاری كمب) ده‌لێ"هه‌ژاری ئه‌وه نییه كه تۆ پاره‌ت نییه، به‌ڵكو هه‌ژاری ئه‌وه‌یه كه تۆ خه‌ونت نییه".
بێگومان ئه‌و وته‌یه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بیگونجێنین له‌گه‌ڵ كاری ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی پێویسته ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی به‌رده‌وام خه‌ون و ئاواتی هه‌بێ و بیه‌وێ قوتابخانه‌كه‌ى كێشه‌كانى یه‌كسان بێت به سفر، ده‌بێ به‌رده‌وان پلان و دیدگا و خه‌ونى هه‌بێت چۆن بتوانێ له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانى وه‌كو یه‌ك خێزان بێت و ببێته جێگاى متمانه و باوه‌ڕى هه‌مووان، ئه‌ویش به نزیكی و گرنگیدان و بایه‌خدانى به قوتابییه‌كانى له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، شاراوه نییه ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی ئه‌و كه‌سه‌یه له قواتبخانه به‌رده‌وام پیشه‌ییانه و هونه‌رییانه پراكتیزه‌ى كاره‌كانى ده‌كات و له ژێر ڕۆشنایی چه‌مكی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵایه‌تى له قوتابخانه، كه ئامانج لێی یارمه‌تیدان و هاوكاری كردنى قوتابییه‌كانه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ست بارگرتنى قوتابخانه‌یه تا بتوانێ ئامانجه‌كانى قوتابخانه به‌دی بێت، ئه‌ویش ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى وشیار و كاریگه‌ره بۆ كۆمه‌ڵگه له پاشه‌ڕۆژدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كاره‌كانى ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی به هاوكاری كردن و یارمه‌تیدانى خێزانیش داده‌نرێت، چونكه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانى دایه له پێناو سفركردنه‌وه‌ى كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان.
ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی كاره‌كه‌ى زۆر پیرۆز و په‌روه‌رده‌ییه كه هه‌ر هه‌نگاوێك ئه‌نجام ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر گرفت و ئاسته‌نگێك له به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵه لایه‌نێك سوود و قازانج ده‌بینن ئه‌وانیش قوتابی و قوتابخانه و خێزان و كۆمه‌ڵگه، بۆیه گرنگه ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی به‌رده‌وام په‌ره به‌تواناكانى خۆى بدات و هه‌میشه بگه‌ڕێ به‌دواى زانست و زانین و سه‌رچاوه له بوارى پسپۆڕى خۆى و شاره‌زایی په‌یدا بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ كێشه‌كان هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته ئاره‌زوو خواستى زۆرى هه‌بێ بۆ زانین و تێگه‌یشتن له گرفته‌كان و دیدگاى ڕوونی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌كردنیان خاوه‌ن سه‌لیقه‌ى تایبه‌ت بێ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاریشه‌كان و یارمه‌تیدانى قوتابییه‌كانى، هه‌روه‌ها لایه‌نى مرۆڤایه‌تى باشى هه‌بێ و نهێنی پارێزارو بێ، نابێ كێشه‌ى هیچ قوتابییه‌ك لاى ئه‌وانى تر باس بكات و، به‌ڵكو كێشه‌كان ده‌بێ به نهێنى و پارێزراوی بمێنێته‌وه تا قوتابیش ئه‌و متمانه‌ى لا دروست ببێ كه كێشه‌كانى ده‌پارێزرێن، بۆیه گرنگه كۆد و هێما بۆ ناوه‌كان دابنێت و له تۆماری تایبه‌ت بنوسێت و به‌رده‌وام له ناو دۆلاب بێت و ته‌نها ڕێنماییكار بۆى هه‌بێت سه‌یرى تۆماره‌كان بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رۆشى و به‌رده‌وامى بێ وچانی هه‌بێ بۆ به دواداچوونى كێشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان گه‌ر پێویست بكات ده‌كرێ سه‌ردانى ماڵى قوتابیش بكات، بێگومان داهێنان و وردی و سووربوون و دووربینی و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و پاكی و بێگه‌ردی و نهێنی پاراستن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ڕێنماییه‌كاری په‌روه‌رده‌یی سه‌ركه‌وتووه، ئاشكرایه ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی كاری جیاوازه له مامۆستا نه سه‌ره‌تایی هه‌یه نه كۆتایی پابه‌ندی خشته‌ى وانه‌كان نییه، به‌ڵكو خۆی ده‌بێ ژورێكى تایبه‌تى هه‌بێت به رێنمارییكاری په‌روه‌رده‌یی و هه‌موو كه‌س بۆی نه‌بێت بچێته ژووری رێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی و به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانى قوتابییه‌كان بكات له ڕووى نه‌خوێندن و گرنگینه‌دان به بابه‌ته‌كان و زوو نه‌هاتن بۆ قوتابخانه و نه‌هاتنى زۆر و دروست كردنى ئاژاوه و كێشه له قوتابخانه و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانى قواتبخانه ئه‌وانه‌وچه‌ندانى تریش هه‌ر خۆى ڕاسته‌وخۆ كاری وردیان له سه‌ر ده‌كات و چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه، جودا له چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی وا له قوتابی ده‌كات هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى بكات و قوتابخانه به ماڵى خۆى بزانێ و متمانه بداته قوتابی و به‌شدارى چالاكییه جۆراوجۆره‌كان بكات و هانیان بدات به به‌رده‌وامى و بواریان بۆ بڕه‌خسێنێ بۆ به‌شدارى كردن له چالاكییه‌كان و سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كان.
ماوه‌ته‌وه بلێین له كابینه‌ى نۆیه‌می حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگی زیاتر به ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی دراوه و ڕێبه‌ری ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی به هه‌ر سێ زمانى (كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) و هه‌ردوو شێوه زاری سۆرانى و بادینی چاپ كراوه و دابه‌شى سه‌ر قوتابخانه‌كان كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته له سه‌ر ئاستى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكان خولى به‌رده‌وام بۆ ڕێنماییكارانى په‌روه‌رده‌یی بكرێته‌وه بۆ ئاشنابوونیان له سه‌ر زانیاری و ڕێنمایی نوێ تایبه‌ت به پیشه‌كانیان و تا بتوانن زیاتر داهێنان بكه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی