لە ئەنجامی ململانێی نێوان دوو هۆز ، ٧ کەس كوژران
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سودان "سونا"، لە ئاکامی ململانێی نێوان دوو عەشیرەت لە ویلایەتی "دارفووری باشوور" لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، ٧ کەس کوژراون و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەوپێیەش هێزە ئەمنییەکانی سودان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ویلایەتی دارفور لە ڕۆژئاوا و کردفان و ئەلنیل ئەلزرەق لە باشووری سودان پێکدادانی نێوان هۆزەکانی بەخۆیەوە بینیوە و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراو و بریندار بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل