سەركردایەتی دانا و دیپلۆماسیی سەركەوتوویی هەرێمی كوردستان

سەركردایەتی دانا و دیپلۆماسیی سەركەوتوویی هەرێمی كوردستان

لە سەرەتاوە دەمهەوێت بڵێم كە مێژوویی پەیوەندییە دییلۆماسییەكانی كورد و وڵاتانی مێژووییەكی نوێی نییە بەڵكو  قۆناغ بە قۆناغ بوو لە پێناو ناساندنی دۆزی كورد و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی لە دوێنی و ئەمرۆش بەهەمان شێوە  كە هەموو ئەو سەردان وبانگهێشتە فەرمییانە بۆ سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییە دیپلۆماسییانە هەروا بەئاسانی و بە شەورۆژێك نەهاتوونەتەدی بەڵكو لە ئەنجامی دەیان ساڵ خەبات و هەوڵی بەردەوامی سەركردایەتی شۆڕش بە رابەرایەتی بارزانی و لە ئێستاشدا سەرۆك مسعود بارزانی و ئینجا سەرۆكی هەرێم و حكوومەتی كوردستان هاتوونەتە بەرهەم تا كورد وكوردستان سەنگ وپێگە و ژمارەیەكی دیار بێت لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا .

دەتوانین بڵێن كە ، بە پێی هەموو هەڵسەنگاند و پێوەرە دیپلۆماسییە دەرەكییەكان لە هەرێمی كوردستان بە هەرێمیكی ئارام و سەقامگیر كە ئاسایشی تێدا بەرقەرارە و پەیوەندییە  دیپلۆماسییەكانی  لەگەڵ جیهانی دەرەوە پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەتی لە دوای ساڵی 2003، ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە بۆ زیاتر لە نیو سەدە خەباتی دیپلۆماسی گەلی كورد بكەین دەتوانین بلێین كە ئەو جۆرە پەیوەندیی و دیپلۆماسییانە مێژووییەكی كۆنی هەیە كە بۆ ساڵانی رابردوو و شۆڕش و خەباتی رەوایی گەلەكەمان لە پێناو ناساندنی دۆزی رەوایی كورد وكوردستان   1961-1991 لەم ماوەیەدا پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی كوردستان لەگەڵ جیهانی دەرەوە زۆر لاواز بوو، بگرە هیچ پەیوەندییەكی فەرمیی نەبوو؛ بێجگە لە واژووكردنی گرێبەستێك نەبێت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەوكاتی ئەمریكا، "هێنری"، كە بەڵێنی بە كورد دا كە پشتگیرییان بكات، بەڵام لە واقیعدا هیچ پشتگیرییەكی نەكرد.

هەروەها بە شێكی دیكەی ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییانەی  هەرێمی كوردستان بۆ ساڵانی 1991-2003 دەگەڕێتەوە كە لەم قۆناغەدا  هاوكارییە مرۆیی و سیاسی و دیپلۆماسییەكانی توانی  دەرگەكان بە ڕووی گەای كورد و دۆزە رەواكەی بكاتەوە و لە هەڕەشە و مەترسیەكان بیپارێزێت و ئینجا ڕێگەی خۆشكردن  بۆ دروستكردنی هەندێ پەیوەندیی زیاتر لەگەڵ وڵاتانی  دراوسێ وناوچەكەو  ئەوروپایی و ئەمەریكا . بۆیە گەلی كورد توانی سوود لە خەباتی چەند ساڵەی خۆی ببینێت، بەتایبەتی دوای دەرچوونی  بڕیاری  688ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە مانگی نیسانی 1991  كە تایبەت بوو بە قەدەغەكردنی ئاسمانی كوردستان بەرەو هێرشی ئاسمانی ڕژێمی ئەو كاتەی عێراقە . كەواتە دەكرێت بڵێین لەو ماوەیەدا جموجۆڵی دیپلۆماسیی سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد  لە چوارچێوەی مرۆڤایەتیدا كاری پێ دەكرا، دواتر كاریگەر ئەمەریكا و هاوپەیمانانی بۆ ئاشتی و پێكەوەژیانی و كۆتایی هێنان بە شەڕی كورد دژی كورد .

پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لە ساڵی 2003 لە م قۆناغەدا، واتە دوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق، گرنگیپێدانی وڵاتانی جیهان بەگشتی بەدیار دەكەوێت؛ هەرێمی كوردستان چەندین پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە دەبەستێت. بێگومان هەرێمی كوردستان لە دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا ڕووبەڕووی زەحمەتی زۆر بۆتەوە، چونكە پێشتر پەیوەندیی دەرەكیی هەبووە، بەڵام لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق بووە؛ ئەمەیش پێش پەسەندكردنی دەستووری هەمیشەییی عێراقی بۆ ساڵی 2005 كە زۆر دەسكەوت و مافی بۆ سەربەخۆبوون لە سیاسەتی دەرەكی دەستەبەر كردووە.

لە گۆڕەپانی كاری دیپلۆماسی لە سایەی گەشەكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی حكوومەتی هەرێمدا. حكوومەتی هەرێم لە چوارچێوەی دەستووری عێراقیدا هەیەتی، كە هەرێم لە ئیستادا بەپێی ئەمری واقع نیمچەسەربەخۆیە، ڕێگەی پێ دراوە كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا توندوتۆڵ بكات؛ وەكوو كیانێكی ناوەخۆ دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت كە لە چوارچێوەی دەستوور و  یاسادا لەگەڵ لایەنێكی دەرەكیدا سیاسەت بكات و، وەكوو لایەنێكی كارا لە گۆڕەپانی نیودەوڵەتیدا، بە شێوەیەكی بێلایەن لە حكوومەتی ناوەندی و بەبێ بەرژەوەندیی تایبەت، بەشدار بێت. هەروەها كردنەوەی كونسۆڵخانەكان لە هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی وڵاتان و بوونی گەورەترین كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا وەك گەورەترین كۆنسوڵخانەی جیهان  ئاماژەیەكی روون و گرنگە بۆ بەهێزبوونی پێگە و سەنگی هەرێمی كوردستان .

لەلایەكی ترەوە، هەموو ئەو بانگهێشت وسەردانە فەرمییانە لە سەر ئاستێكی بەرز بۆ كوردستان وپێچەوانەوە بەتایبەت ئەو سەردانانەی كە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت بۆ دەرەوە ئەنجامیان دەدا و، پێشوازیكردنیان لە لایەن گەورە بەرپرسانی وڵاتە زلهێزەكان بە شێوەیەكی فەرمی و، سەردانە یەك لە دوای یەكەكانی بەرپرسەكان لەسەر ئاستی سەرۆكی وڵاتان و جێگرەكانیان و وەزیرەكانیان بۆ هەرێم، توانوێتی ڕۆڵی دیپلۆماسیی خۆی بسەڵمێنێت ، كە ئەوەش  بێ گومان كورد هەستی بە گرنگیی بنیاتنانی پەیوەندیی دیپلۆماسی كردووە، كە پەیوەستە بە بنەمای دیپلۆماسیی ڕێزگرتنی هەمەلایەنە و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتی بۆ كردنەوەی دەرگەی دیپلۆماسییەت بە ڕووی وڵاتانی دەرەوەدا .ئەمەش ئاماژیەكی روون و

نموونەیەكی سەركەوتووی دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان  لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، ئەوەیە كە سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و كێشەكان  لەم دیپلۆماسییەتەدا هەرێمی كوردستان توانی وەك ناوچەیەكی پەرەپێدان و گەشەكردنی ئابووری بناسرێت و ببێتە ناوچەیەكی ئارام؛ سەرەڕای ئە هەموو تەنگژەیەی كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی هەیە .لەلایەكی دیكەوە، پشتیوانیكردنی وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمەریكی  لە هەرێمی كوردستان لە چەند كاتێكی هەستیار لەماوەی 30 ساڵ حكوومڕانی گەلی كورد ، ئاماژەیەكی روونە بۆ سەركەوتنی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان .

لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا چەندین كۆنسوڵخانەی وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپایی و ئەمەریكا  و چەندین نوێنەرایەتی و كۆمپانیایی بارزگانی لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە و سەقامگیری وئارامی كوردستان وایانكردووكە سەرنجی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ خوی ڕابكێشێت، وەكوو كۆمپانیای نەوت، كە ساڵانە ملیۆنان دۆلار لە بواری نەوتدەرهێناندا قازانج دەكات؛ ئەمەیش لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە لە بەرژەوەندیی هەرێمدا بوو.هەموو ئەم دەستكەوتانە، بوونە هۆكاری پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان  بە جیهانی دەرەوە كە ئەوەش ئاماژەیەكی گرنگە بە سەركەوتن و پێشكەوتنی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان .

Top