ئەمریکا یەک ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات
وه زیری ده ڕه وه ی ئه مریکا یارمه تی سه ڕبازی یه ک ملیار و 850 ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند که سیسته می به ڕگری ئاسمانی پاتریۆتیشی تێدایه .
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕی یەک ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری سەربازی، لەنێویاندا سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت، پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لە واشنتۆن میوانداری ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆی بۆ گەلی ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە 300 ڕۆژی ڕابردوودا کرێملین هەوڵی داوە و نەیتوانی ئۆکرانیا لەسەر نەخشە بسڕێتەوە. ئێستا ڕوسیا هەوڵدەدات زستان بکاتە چەکێک بۆ ئازاردان و برسیکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی و ئاوارەکردنی خێزانەکانی ئۆکرانیی.
بلینکن گوتی: لە لەوەڵامیدا سەرۆک (جۆ) بایدن ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنێت، کە ئەمریکا توانای سەربازی نوێ و زیادە دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر بەردەوامی هێرشە دڕندانە و نایاساییەکانی ڕووسیا،
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دەرهێنانی یەک ملیار دۆلار زیادەی تەقەمەنی و کەرەستەی گرنگ لە کۆگاکانی ئەمریکا، توانای بەرگری خۆپاراستنی ئۆکرانیا لە بەرەکانی شەڕدا زیاتر دەکات. هەروەها وەزارەتی بەرگری ئەمرۆ لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی هاوکاریی ئاسایشی ئۆکرانیا، ٨٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە وەک هاوکاری ئەمنی پێشکەش بە ئۆکرانیا دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل