بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە کالیفۆرنیا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە کالیفۆرنیا ڕوویدا

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلە لە کەناراوەکانی باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕوویدا و ماڵ و ڕێگاوبانەکانی وێران کرد و هێڵەکانی کارەبا لەكاركەوتن و هەزاران دانیشتووی ئەو وڵاتە بێ ئاو و کارەبا بوون.

بەگوێرەی کاربەدەستانی شاری هومبۆڵت، لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزە تاڕادەیەک بەهێزە بەلانیکەم ١٢ کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی بەیانی بەکاتی ناوخۆ، لە دووری ٢١٥ میل (٣٥٠ کیلۆمەتر) لە باکووری کەنارەکانی سانفرانسیسکۆ لە ناوچەی هومبۆڵت ڕوویدا. لەم ناوچەیەدا باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top