گرنگی ئاڵا له په‌روه‌رده
سه‌ركرده‌ى سیاسی به‌ناوبانگی به‌ریتانی و سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له چله‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو(ونستون چه‌رچه‌ل)ده‌لێ" نیشتمان دره‌ختێكى باشه و شیرینه ناڕوێ و گه‌شه ناكات، ته‌نها له‌و خاكه‌ى كه قوربانى بۆ درا بێت و به‌خوێن و ئاره‌قه ئاو درابێت".
بێگومان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانى نیشتمان بریتییه له (خاك و میلله‌ت و حكومه‌ت) له‌گه‌ڵ هه‌بوونى ناسنامه‌ى ئه‌و سێ پێكهاته‌ى نیشتمان كه ئاڵایه، له‌و وتاره‌دا ده‌مه‌وێ باسى ئاڵاى نیشتمان بكه‌ین، بێ شك ئاڵا هێماى ناسنامه و ڕه‌سه‌نایه‌تى و هه‌بوونى گه‌ل و نیشتمانه و ئاماژه‌یه بۆ شه‌ره‌فمه‌ندی و شكۆمه‌ندی و سه‌رفرازی و سه‌روه‌ری و نیشانه‌یه بۆ ئینتیما بوون بۆ نیشتمان و ولات، ئێمه له كوردستان به فه‌خر و شانازییه‌وه رێز له ئاڵاى كوردستانی ده‌گرین و، كه‌وا چۆن پارێزراوه و له كۆماری ماهاباده و له‌لایه‌ن پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د درا به ده‌ستى بارزانى نه‌مر بۆ پاراستنی و هه‌ڵگرتنى و مانه‌وه‌ى به شكۆمه‌ندی، ئه‌وه بوو له‌لایه‌ن بارزانى نه‌مره‌وه دواتریش جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى به ئه‌مانه‌ته‌وه پارێزراوه تا ئه‌مڕۆ.
له په‌رله‌مانى كوردستان له ساڵى 1999 ڕۆژى 17ى كانونی یه‌كه‌م دیارى كرا به رۆژى ئاڵاى كوردستان و له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان به هه‌موو پێكهاته و ئاین و ئاییزاكانه‌وه، 17ى كانوونی یه‌كه‌مى هه‌موو سالێك به جۆش و خرۆشه‌وه له دڵه‌وه یادی پیرۆزی ئاڵاى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه كه بۆ ئێمه ئه‌و ئاڵایه زۆر ماناى هه‌یه و به ئاسانى نه‌بۆته ناسنامه‌ى كوردستان.
ئه‌وه خاكی كوردستانه زیاتر له سه‌د ساڵه قوربانى له پێناو ده‌درێ به خوێن و ئاره‌قه‌ى هه‌زاران هه‌زار شه‌هید له ڕۆڵه قاره‌مانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هێزه‌كانى ئاسایش و ناوه‌خۆ كه هه‌میشه كوردستانیان پاراستووه له چنگی دووژمنانى كوردستان، به هه‌مان شێوه خه‌ڵكى خۆڕاگری كوردستان هه‌میشه پاڵپشتى قاره‌مانیه‌تى پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌رزی مانه‌وه‌ى كوردستان بوونه. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ مساوه‌مه نه‌كردن و سازش نه‌كردن له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستان له پێش هه‌موویان جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و بڕیاره بوێر و دڵسۆزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه كه هه‌میشه داكۆكی له سه‌ر مافه ڕه‌واكانى میلله‌تى كورد و پارێزراو هێشتنه‌وه‌ى خاكی كوردستان و مانه‌وه‌ى به شه‌كاوه‌ی ئاڵاى كوردستان بووه.
بۆیه گرنگه و زه‌روره له قوتابخانه‌كان به گشتى جگه له یادكردنه‌وه‌ى ڕۆژى ئاڵاى كوردستان به‌رده‌وام باسى گرنگی ئاڵا و نیشتمان بۆ قوتابییه‌كانمان رۆڵه‌كانمان بكرێ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر و ده‌سته‌ى كارگێڕى قواتبخانه و مامۆستا به‌رێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى قوتابی زیاتر خۆشه‌ویستی و رێزی بۆ ئاڵا له دڵ دروست ببێ و متوو هۆگر و په‌یوه‌ستى ناسنامه‌ى نیشتمانه‌كه‌ى بێت و، له هه‌موو كاتێك له كاتى به‌رگری له ئاڵا له ریزی پێشه‌وه‌ى به‌رگریكاران بێت و ، جگه له‌وه‌ش گرنگه له پرۆگرامه‌كان له سه‌رجه‌م قوناغه‌كانى خوێندن به بایه‌خه‌وه باسى ئاڵاى كوردستان و گرنگی ئاڵا بكرێ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. قوتابی فێر بكرێ له قوتابخانه‌جا ڕۆژانه سڵاو له ئاڵا بكات و رێزی ئاڵا بگرێ و كاتى هه‌ڵكردنى ئاڵا كاتى نوێی كردنه‌وه‌ى په‌یمان و به‌لێنى دڵسۆزی و ڕاستگۆییه بۆ نیشتمان، چونكه ئاڵا هێماى ئینتیما بوونه بۆ نیشتمان به شانازییه‌وه، به بیرمان نه‌چێت له كۆنه‌وه گه‌ر مێژوو بخوێنینه‌وه ده‌بینین وڵاتان و ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان به گه‌وره و بچووكه‌وه، هه‌رده‌م له پێش سوپاكانیان ئاڵاى خۆیان به‌رز ده‌كرده‌وه كه ده‌ڕۆیشتن وه له هه‌موو بۆنه‌كاندا ئاڵایان به‌رز كردۆته‌وه هه‌تا له شه‌ڕه‌كان ئه‌گه‌ر ئاڵا بكه‌وتبایه سه‌رزه‌وی به خێرایی به‌رزیان ده‌كرده‌وه زۆر جار وابووه چه‌نده‌ها سه‌ربازیان كوژراوه ئه‌وانه‌ى ئاڵایان هه‌ڵگرتووه به خێرایی سه‌ربازی تر ئاڵاكه‌ى به‌رزكردۆته‌وه، بۆیه ئاڵا وره‌یه، سه‌ركه‌وتنه، باوه‌ڕه، دروشمه، ماناى هه‌بوونه، چونكه هه‌ركاتێ ئاڵاى نیشتمانى خۆت به شه‌كاوه‌یی ده‌بینی هێز و ئیراده و باوه‌ڕت به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی