سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزی پەیامێکی ئاراستەی ئێزیدییەکان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی ئێزی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی رێزدار میری ئێزیدییان و بابەشێخ و جڤاتی رووحانی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و هیوادارم لە کەشوهەوایەکی پڕ خۆشی و ئارامی ئەم جەژنە بەڕێبکەن".
دەشڵێت: "لەم بۆنەیەدا خوشک و برایانی ئێزیدی دڵنیا دەکەمەوە کەوا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر خزمەتکردن و پشتیوانی ماف داخوازییەکانیان".
سەرۆکی حکوومەت راشیگەیاندووە: "جەژنی رۆژووی ئێزی لە هەموویان پیرۆزبێت و هەر لە خۆشی و ئارامیدا بژین".