سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر بەغدا و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێکرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر بەغدا و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێکرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 14/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا و ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.

هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وزاریی حکوومەت کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەمان بەوە دا: "کەشێکی ئەرێنی لە ئارادایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ھیوادارین ڕەزامەندیدان لە سەر ناردنی پشکی ھەرێم بۆ مانگەکانی 11 و 12، ببێتە ھەنگاوێک بەرەو گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە بودجە و نەوت وگاز و ناوچە کێشە لەسەرەکان و پرسەکانی تر".

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بەتایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ھەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی بەریتانیا و ئەوروپا بەگشتی کرا.

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوی دۆخی ناوچەکە و دەرچوونی میلشیا و ھێزە چەکدارە نایاساییەکان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

Top