پەیامی پەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوك-گەرمیان بەبۆنەی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

پەیامی پەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوك-گەرمیان بەبۆنەی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان

به‌ڕێز سكرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ئه‌ندامە بەڕێزەکانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،
دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز بێت لە ئێوەی ڕێزدارو یەکە یەکەی ئەندامانی ڕێکخراوە سەربەرزەکەتان ولە گشت ئافرەتانی کوردستان

ئەمڕۆ 70 ساڵ بە سەر دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا تێدەپەڕێت و، بەم بۆنەیەوە هیوای تەمەن درێژی بۆ خوشکانی هاوخەباتمەن و بەردەوامیی سەرکەوتن بۆ ئەم دامەزراوە باڵایە دەخوازین.

بڕیاری سەرکردەی نەمر مستەفا بارزانی بە دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەربڕینێکی قووڵ بوو لە گرینگیی ڕۆڵی ئافرەتان لە ئەدەبیات و بیری پارتی دیموکراتی کوردستان و، دەربڕینێکی کردەنی بوو لە باوەڕ و متمانەی بارزانیی نەمر بە ڕۆڵی ئافرەتانی کورد لە پرۆسەی خەبات و کاری حزبی و کۆمەڵایەتیی بزووتنەوەی کوردایەتیدا.

لێرەوە ئەم ڕۆڵە پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینی تاوەکو ئەو ئاستەی ئەمڕۆ کە گەیشتە نێو گۆڕەپانەکانی حوکمڕانی و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە ڕێگەی کارکردنی ئافرەتان لە دامەزراوەکانی حکوومەت وهەرێمی کوردستان و پارلەمانی کوردستان و ڕێکخراوە خۆجێی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە جۆراوجۆرەکاندا.

هەموومان ئەو ڕۆژە سەختانەمان لەبیرن کە بە سەر بزووتنەوەی کوردایەتیدا هاتن و، چۆن تیایاندا ئافرەتانی کوردستان لە چیاکان و گوندەکان و شارەکانی کوردستاندا نایابترین وانەکانی خۆڕاگری و قوربانیدان و گیانفیداییان پێشکەش کرد، کاتێک وەک شوورەی پۆڵایین لە ماڵەکانی خۆیاندا خۆیان ڕاگرت لە کاتێکدا باوکان و کوڕان و هاوژینەکانیان لە ماڵەکاندا نەبوون و، هەموو پێداویستییەکانی ژیانیان دابین دەکرد و بەڕێوە دەبرد کە گرینگترینیان پەروەردەکردنی نەوەیەکی شۆڕشگێڕ بوو کە لە ماوەی چەندین دەیەدا بەردەوامیی شەپۆلی شۆڕشگێرانەی خەباتی ئێمەیان پاراست، بەمەیش ڕۆڵێکی گرینگیان هەبوو لە چەسپاندنی بنەماکانی خەباتی کوردانە لە نەوە نوێیەکان و نەوەکانی پێشوودا.

ئەمڕۆ لەگەڵ ئافرەتانی کوردستاندا ئاهەنگی جەژنی دامەزراندنی ئەم یەکێتییە شکۆدارە دەگێڕین و هاوبەشی ئومێدەکانیان و کاری بەردەوام و خواستی گەورەیانین بۆ پێشخستنی ڕۆڵی ئافرەتی کورد لە گشت بوارەکانی ژیان و گۆڕەپانەکانی خەبات بە هەموو جۆرەکانیەوە و چاومان لەوەیە ڕۆڵی مەزنتر بگێڕن و سەرکەوتنی فرەوانتر لە داهاتوودا تۆمار بکەن.

جەژنتان پیرۆز و هیوای پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان
11-12-2022

Top