کاتالین نۆڤاک..  ئافرەتە پۆڵاینەکەی هەنگاریا  لە کوردستانە

کاتالین نۆڤاک..   ئافرەتە پۆڵاینەکەی هەنگاریا  لە کوردستانە

 

 

سەردانی خاتوو کاتالین نۆڤاک سەرۆک کۆماری  وڵاتی هەنگاریا ، لەم ئان وساتەدا بۆ عێراق بە گشتی وهەرێمی کوردستان بە تایبەتی و پاشان مانەوەی لە هەولێری پایتەختی کوردستاندا ، چ بۆ گەلی هەنگاریا وحکومەتەکەی ،چ بۆگەلی کوردستان وحکومەتەکەی لە مانایەک زیاتردەگەینێ .

چونکە ئەم سەردانە بوێری وئازایی خاتوو کاتالین نۆڤاک دەگەینێ کە بەراستی و لە دلسۆزیەوە لە خەمی بەرێوەبردنی کاروباری وڵاتی خۆی  دایە و مەبەستیەتی  پەیوەندی بەهێزی  نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەنگاریا  برەو پێ بدات و یگەینێتە  قۆناغێکی دیکەی  پێشکەوتووتر. هەروا سەردانەکەی سەلمێنەری ئەوەیە بەم خاتونە سەرۆک کۆمارە  بگوترێ :

ئافرەتە پۆڵاینەکەی هەنگاریا  ، چونکە دوو هۆکاری بەهێز ئەو نازناوەی پێ ڕەوا دەبینێ هۆکاری یەکەم کردنەوەی دەرگای سنووری وڵاتەکەی بوو بۆ لە ئامێزگرتنی ئاپورای هەزاران  ئاوارەی ئوکرانی و ئەوانەی جەنگ وشەڕی داسەپاوی  رووسیا بەسەر ئوکراینا،ناچاری ئاوارەو دەربەدەری کردبوون.

 بریاری ئەوسا بۆ وڵاتێکی وەک هەنگاریا لەترسی هەژموون وفشاری سەرۆکی

رووسیا ڤلادمێر پوتین وا ئاسان نەدەهاتە بەرچاولە کاتێکدا کەمینەیەکی هەنگاری زمان هاونیشتیمانی ئوکراینین ورێژەی (0.3%) دانیشتوانی ئوکراینا پێکدێنن بۆیە ئەونیگەرانی ونا ئارامی ودڵەڕاوکێ وترسەی نێوان هەنگاریا وئوکراینا کە لە  سەرەتاوە لە لایەن رووسیا و دامودەزگاکانی سەربازی مۆسکۆوە زەمینەی بۆ خۆش دەکرا وجاری بۆ دەدرا وتەنانەت بانگەشەی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان هەنگاریە هاونیشتیمانییە ئوکراینەکانی بۆدەکرا بە پشتیوانی ودنەدان وهاندانی  هەنگارییەکان بۆ شەڕودژایەتی ئوکراینا ، بەڵام حکومەت و هەنگارییەکان بە سەرۆک کۆماروسەرۆک وەزیرانییەوە ژیروبوێرانە ئاراستەکەی هاوکێشەکەی

  مۆسکۆیان  پێچەوانەکردوە .

هۆکارێکی دیکەی بە ڕەوا ینین و بەخشینی نازناوی ئافرەتە پۆڵاینەکەی هەنگاریا

بە خاتوو کاتالین نۆڤاک هاتن وسەردانکردن و مانەوەیەتی لە هەولێری پایتەخت.

 

لە کاتێکدا دوژمنانی هەولێروحکومەتی هەرێمی کوردستان بێ پەروا لە بانگەشە

و دژایەتی کردنی خودی هەولێردان وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان تا بۆیان لوابێ و بلوێ بە شارێکی نا ئارام وێنای دەکەن .

بە پێچەوانەی هەموو ئەوهەوڵ وکۆششە نەزۆک و مایە پووچانەی ئەم و ئەوی  

دەرەکی و دەستکێشی ناوخۆ،هەولێر هەر رۆژێکی ژیان و گوزەران تیایدا لەگەڵ رۆژی پێشووی دا پێشکەوتن وگەشە سەندنێکە،پاراستنی زیاتری ئارامی وئاسایش و ئاسوودەیی وئاوەدانکردنەوەی زیاترە . هەولێر هەررۆژێکی ژیانی بە بەراورد  لەگەڵ رۆژانی پێشووی هەستکردنی زیاترە بە پتەوی بنیاتنان وپێکەوە ژیانی ئاشتیانەی ئاین وئاینزان ونەتەوەکان ، هەولێر رۆژ دوای رۆژیش وەک  پایتەختە ناودارەکانی دونیا ، پایتەختی  بریاری سیاسی ، پایتەختی ئابوری وپایتەختی ئارامی وپێکەوە ژیانەو هەردەم لەگەشەسەندنی بەردەوام دایە .

کاتالین نۆڤاک گەربۆ بەسەرکردنەوەی سەربازە قارەمانەکانی وڵاتەکەی وسەردانی کلێساکانی ئەلقووش و تلسقۆف و کردنەوەی قوتابخانەی نێودەوڵەتی هەنگاری لە عەنکاوە هاتبێ و ئامانجی هاتنەکەشی ئایندەییە ، ئەودەزانێ وهەست دەکات دەێتە وڵاتێک کوردستانە ونیشتیمانی

وڵاتێک کوردستانە و نیشتیمانی فرەنەتەوەیی ومێرگی پێکەوە ژیانی هەمەچەشن و دیموکراسییانەی پێشمەرگە قارەمانە تەلسم شکێنانی داعشە و تا بە رۆژی ئەمڕۆی گەیشتووە رووبارێک خوێنی ڕشتووە .

ئەو خاتوونە سەرۆکی هەنگاریا کاتارین نۆڤاک ڕاشکاوانە رایدەگەیێنێ :

ئێمە دەمانەوێ وەبەرهێنان لە داهاتووی ئێوەدا بکەین وهەرگیز کوردستان بەتەنیا جێناهێڵین .

 

 

                         

Top