هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی متمانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تییه
له سه‌ره‌وه‌تاوه ده‌مهه‌وێت ئاماژه به راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بكه‌م هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ه‌ندییه دیپلۆماسییانه هه‌روه‌ها به ئاسانی و له خۆرا نه‌هاتوونه‌ته به‌رهه‌م به‌ڵكو ئه‌وه‌ی وایكردووه كه وڵاتان به‌گرنگی و بایه‌خه‌وه بروانه هەرێمی كوردستان و ببێتە جێی سه‌رنج و بایه‌خی ژیۆسیاسی وژیۆئێكۆنۆمی سەبارەت بە وڵاتانی ناوچەكە و دنیا، لەوانە قەوارەیەكی دەوڵەمەندە بە وزە لە نەوت و گاز، پێگه‌ی جوگرافیای كوردستانه لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هه‌روه‌ها به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سەقامگیریی سیاسی و ئاسایشه لە هەرێم كە هه‌موو ئه‌مانه وایانكردووه كە زۆرێك لە سه‌ركرده و نێردە دیپلۆماسییەكان بە شێوەیەكی كاتی بێنە هەولێر، كە نوێنەرایەتی و نووسینگه‌ی چه‌ندین وڵات بوونیان له كوردستان هه‌یه ، هه‌روه‌ها رۆڵی سەركرایەتی سیاسی كوردستان ، بەتایبەتی سەرۆك مسعود بارزانی لە هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق و سەقامگیریی سیاسی و ئاسایشی لە عێراق، هەروەها رۆڵی هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، هۆكارێكی تر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەتایبەتی ئەو رۆڵی بەرانبەر بە داعش هەیبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه ئاشتیانه و یه‌كترقبووڵكردنه‌ی كه له كوردستان بوونی هه‌یه ، به شێوه‌یه‌كی گشتی وایانكردووه كه هه‌رێمی كوردستان جێگەی متمانه و بایەخی نێوه‌ده‌وڵه‌تی بێت .له په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی پشتگیری ئاشكرایی سه‌ردان و پێشوازییه فه‌رمییه‌كانی وڵاته زلهێزه‌كان له‌كاتی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كانی بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه به روونی ده‌بینرێت.پێگه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ك و كه‌سایه‌تی به‌هێزی بارزانی و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرس و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه ، له‌لایه‌كیدیكه‌وه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا واقیعحاڵێكی هێناوه‌ته پێشه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌ت رۆڵی هه‌بێت له دروستبوونی بڕیاره سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا.هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو ، سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و كۆسپانه‌ی به‌رده‌می به‌ڵام توانیوێتی له رووی پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وت و ئینجا ئاشتی و سه‌قامگیری و به‌ره‌پێشه‌وه‌بردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و هه‌روه‌ها له رووی ئابووری و پێشكه‌وتن و وزه و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ڕاكێشانی كۆمپانیاییه‌كانی بواری نه‌وت و غاز وئینجا بازرگانی رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاو ببینێت و كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌ر بخانه سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانی له رووی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه .هەرێمی کوردستان بە شێوە و ڕێڕەوێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی پێشکەوتنخواز پێکهێنراوە، کە فرەڕەنگیی نێوان کەمینە جیاجیا نەتەوەیی و ئایینییەکان لەخۆ دەگرێت، وەك: عەرەب، تورکمان، ئاشووری، ئێزیدی، جوو و مەسیحییەکان. ئەم جۆرە ناسیۆنالیستیبوونە ناباوە، بەڵێنی "کۆمەڵگه‌یەکی خه‌یاڵی"ی جیاواز و ناچەشن دەدات" کە بەرگری لە ئایین و ئایینزا و پێكهاته فرەزمان دەکات.هه‌ر هەنگاوێكی گرینگ کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە هەبێت، هەرێمی کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌نگاویی گرنگ و ستراتیژی لە بواری یەکڕیزی، پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی، چاکسازی و پاكسازی ، پرسی ئازادییەکان، پێکهاتەکان، پرسی ئافره‌تان و خزمەتگوزاری، هاویشتووه کە ئەمەیشیان له پێناو بەهێزبوونی هەرێمی کوردستانە؛ هه‌روه‌ها گشت سه‌ردان و بانگهێشته فه‌رمییه‌كان له سه‌ر ئاستی وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانی ئاماژه‌یه‌كی گرنگن بۆ رۆڵ و پێگه‌ی به‌هێزی دیپلۆماسییەی هەرێمی کوردستانه، کە لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و ئاژاوەدا بەگەڕ کەوتۆتەوە و هەنگاوی بۆ ناوەتەوە کە بێ شک دەبێ لە داهاتوویشدا چاوەڕوانی ڕووداوی چاوەڕوانکراو و چاوەڕواننەکراویش بین.گشت ئه‌و سه‌ردان و جموجۆڵه سیاسی دیپلۆماسییەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و وئه‌وروپا، باشترین دەسکەوت و دەرفەتە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هێزە سیاسییەکان لە دەوری ئەو دیپلۆماسییەدا کۆ ببنەوە، چونکە ئاراستەی کارە دیپلۆماسییەکە لە بەرژەوەندیی گشتیدایە و، هەر ئەمەیش دەتوانێت حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەوری خۆیدا ڕێک بخات و کۆیان بکاتەوە. چونكه هەر ئەمە دەبێتە پشتیوانی بۆ چالاکییە دیپلۆماسییەکە. پێکهێنانی چەندان لێژنە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی پەیوەند بەو پرسە دیپلۆماسییەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا، به‌تایبه‌ت فەڕەنسا و بریتانیا وهه‌نگاریا كه سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی کوردستان، دەتوانێت تەواوکەری دیپلۆماسییەکەی هەرێمی کوردستان بێت تا وڵاتمان بەرهەمەکەی بچنێتەوه و ئه‌زموونه‌كه‌مان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر ئاراسته بكه‌ین ..