لێكه‌وته‌كانی "خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی"

لێكه‌وته‌كانی

احمد گلی

ئه‌م ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر‌ كوردانی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌ داگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه‌, لێكه‌وته‌ی" خیانه‌ی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتیه"‌به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌رشتنی فرمێسكی تیمساحی و هۆنینه‌وه‌ی درۆ‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ رووی ره‌شیان سپی نابێته‌‌وه‌و ئه‌و خیانه‌ته‌ مێژووییه‌‌ له‌هزری تاكی كوردا ناسرێته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌م به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی نه‌بوون له‌سه‌روبه‌ندی خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ناوشاری كه‌ركووك هانی خه‌ڵكیان ده‌دا بچنه‌وه‌‌ ماڵه‌وه‌و دۆخه‌كه‌ ئارامه‌و هیچ شتێك له‌گۆرێدانیه‌؟!

هه‌ر ئه‌م به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی‌ نه‌بوو ده‌یانگوت ناو پارێزگاری كه‌ركووك له‌ گرفانماندایه‌ و كه‌ركووك له‌ ژێر كۆنتۆڵی ئێمه‌دایه‌, له‌ هه‌مانكاتدا به‌ته‌نسیق داخلی كه‌ركووك ده‌بوون و له‌ ئاهه‌نگ و بۆنه‌كاندا ده‌ڵێن ئاڵای كوردستان بۆ سه‌رشانه‌ به‌رزی نه‌كه‌نه‌وه‌ (باماڵ مان به‌قور نه‌گیرێ)؟!

ئەگەر لایەنێکی دیکە خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەنجام بدابا، یەکێتی ئابڕووی ئەو لایەنەی دەبرد و ڕاگەیاندی یەکێتی بە پەنجا ساڵ لە کۆڵی ئەو لایەنە نەدەبوویەوە!
به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌جێی هۆنینه‌وه‌ی درۆ تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ له‌شاشه‌كانیانه‌وه‌ ده‌بوو رووی خۆیان ره‌ش بكه‌ن و داوای لێبوردن له‌ كوردانی كه‌ركووك و ناوچه‌كوردستانیه‌داگیركراوه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن,‌ له‌پای ئه‌م كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر كوردا هێنایان كه‌ رۆژانه‌ به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین كوردانی ناوچه‌داگیركراوه‌كان چه‌ند زه‌لیل و به‌شمه‌ینه‌تن به‌ده‌ست عه‌ره‌بی هاورده‌و ئه‌و له‌شكره‌یی یه‌كێتی پێشره‌وی كرد بۆ داگیركردنی ٥١/ ١٠٠ خاكی كوردستان.

خیانه‌تی۱٦ی ئۆكتۆبەر یه‌كێتی, خیانەتێكی جەرگبڕبوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە یه‌كێتی كه‌واسوری به‌رله‌شكری داگیركه‌ران بوو, بۆ عەرەباندنی كەركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان,
كه‌ یه‌كێتی رێنیشانده‌ری له‌شكری داگیركه‌ربوو بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی كەركووك و ناوچه‌كوردستانیه‌كان,
كه‌ خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی بووه‌ هۆیی هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە كوردییەكەی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كان,
كه‌ خیانه‌تی یه‌كێتی بووه‌ هۆیی درووخستنەوەێ ڕێژەیەكی زۆر له‌كورد, لە دامودەزگاكانی كەركووك و ناوچه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌می رژمێی به‌عسی فاشست بەرامبەر به‌كورد ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

Top