سەرۆک وەزیرانی نوێى ئیتاڵیا: پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
ئهمڕۆ پێنجشهممه 8/12/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی لە جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا پێگەیشت، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، کە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەردوولا هاوبەشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی.
ههر له نامهكهدا سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بە تایبەتی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و وزە.
سەرۆکی وەزیرانی ئیتاڵیا، ئومێدەوارە کە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش، کە ئاشتی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانییە.
لە کۆتایی نامەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا نووسیویەتی: ”چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم و لەگەڵتان کۆ ببمەوە.“