سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری داقووق هاتە دەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری داقووق هاتە دەنگ و پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە: "پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە، داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکەم بەپەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدرال ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن".

Top