(( پیلانـگـێری هيچ لايه‌نێك نابێته‌ به‌ربه‌ست ))

((  پیلانـگـێری هيچ لايه‌نێك نابێته‌ به‌ربه‌ست ))

احــمدگـــلی

له‌ كابینه‌ی داهاتووش هه‌مان به‌رنامه‌ی دژه‌ خائین و خۆفرۆش و مافیاو قاچاغ چیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت, بەرپرسانی باڵای یەکێتی لە سوشیال میدیاو راگەیاندنەکانیانەوه‌ دەستیان بە بڵاو کردنەوەی ھەواڵی ناراست و موزایەدەو چەواشەکاری و بەفریشتە ناساندنی خۆیان کردووە, وەک ئەوەی نەناسرێن و ھەرگیز بەشداری حوکمرانی ھەرێمی كوردستان نەبووبێتن!

یەکێتی لەسەرتای دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمەوە ٥٠/٥٠ شەریکی حکومەتەو تائێستە دەسەڵاتداریی تەواوی زۆنی سەوزە وھیچ ھێزوو لایەنێک دەسەلاتی نەبووە و نیە لەو زۆنەدا، ھەموو داھاتی نەوت و خاڵەسنوریەکان و ناوخۆی ئەوزۆنە لەدەستی بەرپرسانی یەکێتیدایە، تەنھا١٠٠/٣٠ داھاتی سلیمانی و زۆنی سەوز رادەستی حکومەتی ھەرێم دەکرێت، لەکاتێکدا حکومەت ١٠٠/٤٧ کۆی گشتی خەرجییەکان لە ھەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی و ئەوزۆنە خەرج دەکات به‌زیاده‌وه‌.

گرنگە ھاوڵاتیانی زۆنی سەوز لەبەرپرسە چەواشەکار و موزایەدەچیەکانی یەکێتی بپرسن؛
بەدەر لەوەی حکومەتی ھەرێم لە داھاتی ھەولێر و دھۆک رەوانەی سلیمانی دەکات، داھاتی ئەوزۆنە چی لێدەکرێت و کێ دەستی بەسەردا گردووە و لەچیدا خەرج دەکرێت؟

ئەم بەناو بەرپرسانەی یەکێتی ھەرەشی دووئیدارەی و بەستنەوەی سلیمانی بە بغداوە دەکەن، چەندین ساڵە کەدەسەلاتداری تەواوی زۆنی سەووزن، بۆ خزمەتی ئەوزۆنەیان نەکردووە لەکاتێکدا دەستیان بەسەر داھاتی نەوتی و نانەوتیداو گردووە؟

چەواشەکاری و رشتنی فرمێسکی تیمساحی دادی کەسنادات، ھاوڵاتیانی زۆنی سەووز چەندین ساڵە قوربانی سیاسەتی چەواشەکارانە و ئیدارەدانی ناتەندروست و مافیاگەرایەتی بەرپرسانی یەکێتین، روونە ئامانجیان لە دروستکردنی ئەم ھەڵای میدیاییە، تەنھا بۆ پەستان خستنه‌ سەر پارتی دیمو‌كراتی كوردستان و كاك "مه‌سرور نارزانیه‌" چاوپۆشی له‌ دزی و فزی و قاچاخ چێتی و مافیا گه‌رایه‌تی و ئه‌وكوشتن و برینه‌ بكات,‌ كه‌ پیشه‌ی هه‌میشه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتیه‌,

ئه‌جنداو پلانی كاك" مه‌سرور بارزانی"و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, ده‌بێت سه‌رجه‌م مافیاو بكوژ و قاچاغ چیه‌كان راده‌ستی دادگا بكرێن و به‌سزای خۆیان به‌گه‌نرێن, هیچ پیلانگێریه‌كی یه‌كێتی نابێته‌ به‌ربه‌ست و نایوه‌ستێنێت, هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ كابینه‌ی داهاتووش هه‌مان به‌رنامه‌ دژی خائین و خۆفرۆش و مافیاو قاچاغ چیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستی كاك" مه‌سرور بارزانی" به‌سینگێكی فراوان وه‌ری بگرن و خۆتان رابهێنن.

Top