(وێڕای بهربهست و ئاستهنگهكان ههرێمی كوردستان بهرهو لوتكه دهڕوات)

هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی نوێ. تیشکی خۆری زێڕینی هەرێمی کوردستان. مژدەی دەسپێکی نوێی پڕ خێرو بەرەکەتە لەپاش خۆڕاگری و پشو درێژی هەموو چین و توێژەکان. پێویسته ئێستا بهدوا حكومهتی ههرێم خهمی پاداشتی هاوولاتیانی بێت لهو ههموو قۆناغه سهختهی تێیان پهڕاند. ئهمڕۆ سهرهتایهكی نوێیه له ڕهواندنهوهی كێشهكانی وهك تەم و مژی نەهامەتی موچە و کێشەی نەوت و گەڕانەوەی موڵک و ماڵی جوتیاران لە سنوری مادەی ١٤٠ لەگەڵ سەرژمێری گشتی عێراق. هەنگاوێک بۆ یەکخستنی ماڵی کورد و بەرە و کۆدەنگی لایەنە کوردستانیەکان لە بەغدا وەرچەرخانێکە دەکرێت بڵێین هەرێمی کوردستان لە چەق بەستوی دەربازی بوو. لهو قۆناغه سهختهدا سەرکردەکانمانە کە بوێرانە توانیان ڕوبەڕوی هەموو ئاستەنگەکان ببنەوە. پاڵپشتی زۆربەی گەورە وڵاتانی جیهان بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کورد ئاستی بەرزی دبلۆماسییەتی کورد ئەنرخێنێت. هەموو ئەمانە ئەگەرچی بەرهەمی کاری چەند ساڵێکە هەوڵی بۆ ئەدرێت. کۆتایی ڕێگاکە ئامانجەکان هاتنە دی کورد لەم پرۆسهی پێكهێنانی كابینهی دهیهم و ههنگاوێكی ئهرێنی بۆ یەک گردنەوەی لەناو خۆدا هێزێکی کارای تۆکمە دەبێت بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان. تەنها هەنگاوە سەرەتاییەکان دەرکەوتون متمانەی زۆر لای خەڵکی کوردستان دروست بوە. ئەمەش دەبێتە بڕواو متمانە و پێشکەوتن و گەشەی سیاسی و ئابوری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی لە ئێستادا ئەبنە فاکتەرێکی بەهێز بۆ ئایندەیەکی باشتر. لەگەڵ ئەم کرانەوەدا نەیارو دژەکانی هەرێم بەرەو داڕوخان و پوکانەوە دەچن و خەمی خۆیان بابەتەکانی دیکەی لەبیر بردونەتەوە. ئەوەی پێویستە بەم ئالیەتەی ئێستا پشو درێژانە چوارچێوەی ماڵی کورد بپارێزرێت لەهەموو شتێک گرنگترە. پێویستە ڕاگەیاندن و پەیج و هەندێک ئاکونت ڕێگە نەدرێن ببنە فیتنەو ئاژاوە. ئەو هەڵمەتەی دەسگیر کردنی جوێن فرۆشەکان کارێکی زۆر باشە. بەگشتی دەرچون لە بازنەیەکی داخراوو بۆ فەزایەکی ئازاد لەچوارچێوەی یاسادا بە پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و کەلتور و پێکەوە ژیان و ڕێزگرتن لەهەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانی هەرێمی کوردستان. ئەو گەشەو پێشکەوتنە قوڵترو باشتر دەکات بۆ کەوتنە سەر ڕێگای دروست.هەرێمی کوردستان بۆ هەر کوردێکی دڵسۆزو نیشتمان پەروەرە. بە لاوە نانی جیاوازی شارچێتیه چونکە هەموو یەک جەستەیە و لق و پۆپی لێ بوەتەوە. پێویستە تۆوی برایەتی خۆشەویستی بچێنرێت لەبەریتی رق و قین. خوایە وەتەن ئاواکەی....