دەستگیرکردنی ١٨ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ١٨ کۆچبەری نایاسایی خەڵکی بیانییان لە پارێزگای قەرقەلڕەیلی دەستگیر کرد.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای قەرقەلڕەیلی ، ١٨ هاووڵاتیی بیانییان دەستنیشان کرد و دەستگیریان کرد کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ناوچەی کوفچاز هاتبوونە ناو وڵاتەکە.
بە وتەی دەسەڵاتداران ، هەموو ئەم کۆچبەرە نایاساییانە هاووڵاتیی ئەفغانی بوون.
دوای تەواوبوونی كاری كارگێڕی و وەرگرتنی زانیاری، ئەو کەسانە بۆ ناوەندی گەڕانەوەی کۆچبەرانی "پێهلانکۆی" گوازرانەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل