نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ پاتريک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووه‌وه.

ئێوارەی ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ پاتريک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاريى نێوانيان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها لەبارەی رەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييهوه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا له هەرێمی کوردستان دەربڕی، "هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى هه‌ردوولا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە."
لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا وێڕاى به‌بيرهێنانه‌وه‌ى قوربانييانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، "دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هه‌ردووكيانى لە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچه‌که‌دا کرد."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يان برێم، کۆنسووڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوو.