تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە مەدرید ڕوویدا

سەرچاوە میدیاییەکانی ئیسپانیا هەواڵی تەقینەوەکەی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیایان لە مەدرید بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ (چوارشەممە)، تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە مەدرید ڕوویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک بریندار بووە.
میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، كە کارمەندێکی باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا بە سوکی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر ١٣:٠٠ بۆمبێک تەقیوەتەوە و پۆلیسی ئیسپانیا ڕاپۆرتی ئاگرکەوتنەوە لە باڵیۆزخانەکەی پێگەیشتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل