سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم كۆبووه‌وه

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022.11.27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پێويستيى و گرنگيى هاريكارى هاوبه‌شى هێز و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى سهختييهكان و پشتگيرى له حكوومه‌تى نوێى فيدراڵى بۆ سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندى ياوه‌رى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌يمانيى عه‌زم ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به گيانى پێكهوهيى و هاووڵاتيبوون و كاركردنى هه‌موو لايه‌نه‌كان وه‌ك تيمێك، كرده‌وه.