30 ساڵە خەبات  لە پێناو پتەوکردنی دامەزراوەکانی  دەوڵەتداری              نەک هێنانە ئارای ئەنجوومەنی حزبی ..

  30 ساڵە خەبات   لە پێناو پتەوکردنی دامەزراوەکانی  دەوڵەتداری               نەک هێنانە ئارای ئەنجوومەنی حزبی ..

 

 

بە سووکە ئاوڕدانەوەیەک  لە مێژووی  30 ساڵ  بەرلە ئەمرۆی هەرێمی کوردستاندا هاوکێشە سەرەکییەکە وا دەخوێنینەوە:

 گەرسەدا پەنجای پیرۆزی و مەزنێتی راپەڕینی  ئازاری ساڵی 1991 لە ەسەرکەوتنی خودی راپەڕینە جەماوەرییەکە وشکست ودەڕپەڕاندنی دامو دەزگا داپلۆسێنەرەکەی رژێمی بەعس دابووبێ ئەوا سەداپەنجایەکەی تری

 ئەو وەرچەرخانە لەوە هاتەدی ، کە  خەباتی چەکداری شاخی سەردەمی بەرەی کوردستانی بۆخەباتی شاری  شارستانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراندنی دامەزراوەی دەوڵەتی گۆڕدرا .  

گۆڕان و وەرچەرخان لە دیفاکتۆی شۆرشگێری شاخ بۆشار ، کە بەرەی کوردستانی نوێنەرایەتی سیاسیی ئەودیفاکتۆیەی شاخی دەکرد بۆ زۆر لە بابەت وجومگەکانی ژیانی گشتی کۆمەڵگای کوردستانی وەک پێویست نەبوو، هەروا  نەیدەتوانی کاروباری جەماوەرو دامودەزگا فەرمییەکان وەک پێداویستییە یاساییەکانی سەردەم دەیویست  بەرێوەببات . بۆیە دیفاکتۆی دیموکراتی سندوقی دەنگدان وهەڵبژاردنی کاندید بۆ پەلەمانی کوردستان نەک هەربە یەکەمین سەرکەوتنی پرۆسەی ئازادی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دادەنرێ ، بەڵکو بۆیەکەمجاریشە لەمێژووی خەباتی گەلی کوردستاندا خەڵک و جەماوەر رۆڵی کارایان هەبێ وببن بە بەشێک  لە پرۆسەی بنیات نان و دامەزراندنی دامەزراوە نیشتیمانییەکانی وەک دەسەڵاتی پەرلەمانی – یاسای ، دەسەڵاتی جێبەجێکردن – حکومەتی - وەزاری، دەسەڵاتی دادوەری وهەروا رۆڵ وکاریگەرییان هەبێ بۆ بواری گرنگی    دامەزراندنی جفاک وکۆمەلە و پارت ورێکخراووسەندیکایانی کۆمەڵگای مەدەنی .

بۆیە رۆژی 19ی ئایاری 1992 رۆژی نیشتیمانی و نەتەوەیی گەلی کوردو کوردستانیانە نەک هەربۆباشوورییەکان بەڵکوبۆهەمووکوردێکی

نیشتیمانی نەتەوەیی لە هەرکوێیەک بوو بێیت .رۆژێکی مێژووی تایبەتە و شاری هەولێرش وەک شوێن وپێگە پایتەختی سیاسیی وبریاروئایندەییە .

لەوێ رۆژێوە ، ئەوە 30 سالە هەولێر لە خەبات و تێکۆشانی شارستانی و مەدەنی و جفاکی و رێکخراوەیی و پیشەیی و کارامەیی دایە، بۆپاراستن و بەرەوپێشبردنی ئەوئەزمونە سیاسییە ئیدارییە دەوڵەتداریە کوردستانیەی کە   هەموونەیاروناحەزانی ناوخۆودەرەکی چاویان تێبڕیوە ودرێغیان نەکردوە لە پیلانگێڕی بۆ ئاستەنگ نانەوەوگرفت دروستکردن تا لەباربردنی .

سەرکەوتنی ئەم ئەزموونە ، ئەزموونی سیاسی کارگێری  حوکمداری و حکومەتایەتی هەرێمی کوردستان کە خۆی لەدامەزراوە فەرمییەکانی  دەوڵەتداری دەبینێتەوە وا بە ئاسانی و بێ قوربانی دان نەگەیشتۆتە رۆژی

ئەمرۆی کۆبوونەوەی دوکانی رێکەوتی 24-11-2022 .

بۆیە ئەوپێشنیارەی ئەورۆژەی کۆبوونەوەکەی دوکان کەباس لە دروست  کردنی ئەنجومەنێکی باڵای حزبی دەکات بۆ هەرێمی  کوردستان چەند خوێندنەوەیەک هەڵدەگرێ یەک لەوانە  هەوڵی گەڕاندنەوەی کوردستانە بۆ 30ساڵ بەرلە ئێستا و قۆناغی بەر لە هەڵبژاردن و بەر لە دامەزراندنی حکومەت و وزاڵکردن وهەژمونداری  حزب وکەس ولایەنانی دەست رۆیشتووە بۆزاڵکردنی حزب و میزاجی کەسەکان  بەسەر  دامەزراوەی فەرمی دەوڵەتی هەروا بەزۆری وزۆردارەکی سەپاندنی مەبەست و بریارە  لەدەرەوەی دامەزراوە نیشتیمانییەکان وبێ بایەخکردنی ڕۆڵ وپێگە و دەنگی جەماوەرو گەلە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا.

ئەمانە هەموولە بواری سیاسیی وکارگێری دەوڵەتداری دا مانا وڕەهەندی قوڵی تێگەیشتینان هەیە دەمانگەیێنێتە ئەوبابەتە شاراوەی پشت پەردە کە ترس و فۆبیایە لە (هەڵبژاردن ودەستووری هەرێمی کوردستان)دا ،  لە هەمانکاتیشدا بێ بایەخ سەیرکردنی کۆی  پرۆسەی دیموکراتی هەڵبژاردن ودامەزراوە نیشتیمانییەکانیش دەگرێتەوە .

Top