لە ئۆپەراسیۆنەكانی پۆلیس دژی تاوانباران دە کەس كوژران

لە ئۆپەراسیۆنەكانی پۆلیس دژی تاوانباران دە کەس كوژران

 

 

 

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیسی بەرازیل لە دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، بەلانیکەم ١٠ کەس كوژران.

هێزە ئەمنییەکانی بەڕازیل ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان لە ناوچەی فەقیر نشینی مارێ، مۆرۆ دو ژورامنتۆ و نیترۆی لە ویلایەتی ڕیۆ دی جانیرۆ ئەنجامدا و ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ململانێ و پێكدادان.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی بەڕازیل، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی بەڕازیل دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێکخراوە تاوانکارییەکان، بەلانیکەم ١٠ کەس کوژراون و ١٠ کەسیش برینداربوون کە ٢ ئەفسەری پۆلیسشیان تێدایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی (فۆگۆ کروزادۆ) کە چاودێریی شەڕە چەکدارەکانی بەرازیل دەکات، لە ساڵی 2017ەوە تا ئێستا لە 250 ئۆپەراسیۆنی پۆلیس لە ڕیۆ دی جانیرۆ زیاتر لە هەزار کەس کوژراون.

لە لایەکی دیکەوە زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوە دەکەن لە ئەگەری پێشێلکارییەکانی پۆلیس لە ئۆپەراسیۆنە جۆراوجۆرەکاندا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top