سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی کرد.

ئەمڕۆ شەممە 26/11/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی بە سەرۆکایەتی سام یۆنۆ کرد کە لە نوێنەرانی ڕەوەندی کلدانی لە باکووری ئەمریکا و ئەورووپا و کلدانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی، ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کرد و پشتیوانیی ڕەوەندی کلدانی لە دەرەوەی وڵات، بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداریکردن لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی یەکێتیی نێودەوڵەتیی کلدانی کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی زیاتر کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادی ئایینی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و داواشی لە ڕەوەندی کلدانی و کریستیانەکانی دەرەوەی وڵات کرد کە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای خۆیان لە پێشخستنی کوردستاندا بگێڕن.

Top