هه‌رێمی كوردستان هه‌وێنی ئاشتی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

هه‌رێمی كوردستان هه‌وێنی ئاشتی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

 

 

رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدرێژایی سەدەیەك ناوچەیەكی پڕ لەململانی وكیشە وناسەقامگیر بووەوزیاتر لەچەندین جەنگی گەورەوخوێناوی بەخۆیەوە بینیوە ئێستاش پاشماوەوگرژیو ئاڵوزییەكانی تەواونەبوون گرنگترین هۆكارەكانی ناسەقامگیری ستراتیژیەتی ئەم ناوچەیە كەپەیوەستە بە بەرژەوەندییە ستراتیژیەكانی وڵاتانی زڵهیزبەردەوام هەوڵدەدەن كۆنترولی سەرچاوەكانی ووزەی ئەم ناوچانە بكەن وەهەروەها نیشاندانی بالادەستی خۆیان لەم ناوچە بخەنەرووبویە ئەم وولاتەزڵهیزانە لەململانێ بەردەوام دان ئەمەلەلایەك و ململانی ناوەخویی وولاتانی روژهەلاتی ناوەراست وەجیاوازی نەتەوەوئایین ومەزهەب بەردەوام لەبەریەكەوتنی ململانێ دان و كێشەی سیستەمی سیاسی ونەبوونی دیموكراسی وشكسهینانی سیستەمی حوكمرانی هەندیك لەوولاتان بوونیان هەیە.

 بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین كه‌، روژهەلاتی ناوەراست بەدڵی جیهان دادەنریت ئەوەی كونترولی بكات ئەوا كونترڵی هەموو جیهانی كردووە و كوردستانیش كه‌وتۆته‌ جەرگەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتووە كەدەتوانین بڵێین دڵی رۆژهەلاتی ناوەراستە لەناوجەرگەی نەخشەی جیۆسیاسی جیهان دایە هەرئەم هوكارەش وای كردووە كوردستان لەكونەوە شوینی ململانێ و وڵاتە گەورەكانی جیهان ێیت بەهۆیەوە رووبه‌ڕووی كاوڵكاری جینۆساید و دابەشبوون ببیێته‌وه‌، بێگومان هەرگۆرانكاریەك لە رۆژهەڵاتی ناوەراست رووبدات راستەوخۆ رەنگدانەوەی لەسەر كوردستان هەبووە بەشێوەیەك لەشێوەكان لە كوردستان بوونیان هەبووە هەر لەگرنگی بوونی سەرچاوەی ئاوی شیرین و سروشتیەكان و شوینی جیۆپۆلیتیك و ووزەو دەوڵەمەندی ئابووری .

 

پرسی گه‌لی  كورد وەك پرسی نەتەوەیەكی پارچە پارچەكراو كۆمەڵە فاكتەرگەلیكی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی بەشداربونەورولیان بینیووە لەدروستكردنی كێشەكەو لەبەردەوامی قەیرانەكەو چارەسەر نەبوونیشی رۆڵی گه‌وره‌ گیراوە.
لەدوای جەنگی جیهانی یەكەم وروخاندنی ئیمپراتورییەتی عوسمانی ووڵاتەڵهیزەكان بەتایبەتی بەریتانیاوفرنسا بەپێی بەرژەوەندیەكانی خۆیان نەخشەی نوێیان بو رۆژهەڵاتی ناوەراست داڕشتووه‌ كۆمەلە دەوڵەتیكی تازەیان دروستكرد بەڵام سەبارەت بە كوردستان لەدووپارچەوە كردیان بەچوارپارچە ولكاندیان بەدەوڵەتانی دەوروبەر وەك عێراق و سووریا پێناسەبونی عێراق و سوریایان لەسەر سەپاند .
ئەگەر بێین باسی پرسی كورد بكەین لەعێراق وەك پرسی نەتەوەیەكی بەش بەشكراو لەناوەروكدا پرسی زمان و خاك و كلتورو شوناسی نەتەوەیی بووە لەهەموومافێكی نەتەوەیی بیبەشكراوە حكومەتەیەك لەدوای یەكانی عێراقیش ئامادەنەبوون بەپیی بنەماو پرنسیبەكانی مافی چارەی خۆنووسین چارەسەرێكی ئاشتیانەو دیموكراتیانە بو ئەم پرسانە بدۆزنەوە بەڵكو بە پێچەوانەوە لەرێگەی بەكارهێنانی ئاگروئاسن و توقاندن و بەكارهێنانی هێزی سەربازی و بەعەرەبكردنی خاكی كوردستان هەوڵیان داوە مۆركی نەتەوەیی بەتەواوی بسڕنەوە وەلەسەردەمی حزبی بەعس گەیشتە ئەوپەری لووتكە.
وەفاكتەری هەرێمی و نیودەوڵەتی ئەوكات هۆكاریكی یارمەتی دەربوون بوئەم سەركوتكردنە پلان وبەرژەوەندی ورێككەوتنامەی هاوبەشیان هەبوو بو ئەم دژایەتیكردنە،بەڵام گەلی كورد لەخەباتی خۆی بەردەوام بوو هەوڵی دا لەگەڵ گۆرانكاریەكان وپێشهاتە سیاسیەكانی ناوخویی و ناوچەكەو نیو دەوڵەتی خۆی بگونجێنێت و سوود لەدەرفەتەكان وەربگریت. دوای داگیركردنی كویت لەسالی 1991لەلایەن رژیمی عیراق بەهوی ئەم گورانكاریەسیاسیانەی لەناوچەكەدا سەریان هەلدا كورد توانی وەك فاكتەرێكی بەهیزی سیاسی لەسەر گورەپانی سیاسی ناوچەكەدا روڵ ببینی، ئەویش ئەنجامدانی راپەڕینە مەزنەكەی 1991 و بەدواداهاتنی كوچرەوەمەزنەكەو دروستبوونی ناوچەی ئارام بەبریاری 688نەتەوەیەكگرتوەكان لەنیسانی 1991 دواتریش پرۆسەی ئەنجامدانی هەلبژاردن لە22-5-1992 لەكوردستانو دامەزراندنی بەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان كێشەی كورد پێی نایە قوناغیكی نوێیەوەوپێشكەوتنیكی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی.

پرسی به‌ده‌ستهێنانی مافی دەوڵەتبوون و سه‌ربه‌خۆیی :- یەكێكه‌ لە ئامانج و هیوا و ئاواتەكانی هەرنەتەوەیەك گەیشتنەبەمافی چارەی خۆنووسین ودامەزراندنی دەوڵەتی خۆی زۆربەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە گه‌لی  كورد پێكهاتووە بۆیە ئەركی گەورەی كەوتوتەئەستۆ بو دامەزراندنی دەوڵەتیكی سەربەخۆ ئەوەی ئیستا گرنگە ئیمە تیشكی بخەینەسەر دوای ئەو گۆرانكاریە گەورانەی كەلە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگوزەری شایستەبوونی گه‌لی كوردبوبریاردان لەمافی چارەی خوونوسین كەخۆی لەدامەزراندنی دەوڵەتیكی سەربه‌خۆی كوردستان دەبینیتەوە.


ئەگەر بگەرێنەوە بو دستوری عێراقی سالی 2005 ئاماژەبەوەكراوە عێراق دەوڵەتیكی فیدراڵیە وهەرێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاساییه‌ بەشێكە لەم فیدرالیەدا، تەنها لەرووی یاسایەوە بەپێی یاسای گشتی نێودەوڵەتی و دستووری عێراق لەریگەی راپرسیەوە مافی جیابوونەوەی هەیە پاشانیش هەوڵ بدات ئەم هەرێمە دانپیدانانی دەوڵەتان بەدەست بهینێت.

هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و سته‌مكاری و پێشڵكارییانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له‌ ماوه‌ی 17 ساڵی رابردوو له‌ رووی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامیان دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك رژێمه‌كانی پێشتووری له‌ به‌ڵێنه‌كانیان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ و ڕێگه‌ی هێز وئاگرو ئاسنیان گڕته‌به‌ر  دوای بێ ئومێدبوونی ڕێگه‌یه‌كی دیموكراسیخوازانه‌ گڕته‌به‌ر ئه‌ویش شۆڕشێكی مۆدێرن بوو جیا له‌ شۆڕشی چه‌كداری له‌ پێناو پارێزگاری له‌ شووناس و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاك و مافی داگیركراو  ، ئه‌ویش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆرشه‌ دیموكراسیانه‌شیدا به‌ڵام گه‌لی كورد به‌رده‌وامه‌ له‌ خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی و لۆژیكانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ ئه‌و مافه‌ره‌وایه‌ ، ئه‌وه‌یش ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و گفتوگۆوه‌

هه‌رێمی كوردستان له گشت روویه‌كه‌وه‌ جیاوازی و تایبه‌ت مه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه‌ هه‌م له‌رووی جوگرافی ، نه‌ته‌وه‌یی ، مێژووی و كه‌لتووره‌وه‌ و ئه‌مه‌وه‌  بێجگه‌ له‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ ئاشتیانه‌ و سه‌قامگیریی و پێشكه‌وتنامه‌ی كه‌ به‌ پشتیوانی گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌ حه‌كیمانه‌كه‌ی توانیوێتی نموونه‌یه‌كی جوان له‌ به‌رێوه‌بردن و گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت ،هه‌ر بۆیه‌
هەموو ئەو توخمانەی سەرەوە ئاماژەمان پێدان لەهەرێمی كوردستان داهەن ئەوانەش بەڵگەن لەسەر ئەوەی بوون بە دەوڵەتیكی سەربەخۆی تێدا بەدی دەكری لەرووی یاسای گشتی نیو دەوڵەتی.

چۆن كورد و قه‌واره‌كه‌ی له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ سه‌قامگیری و به‌ژوه‌ندی هاوبه‌ش و  ئاشتی به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان و سه‌ربه‌خۆبوونی زیاتر ئارامی و متمانه‌ و پێكه‌وه‌  كاركردن له‌ ناوچه‌كه‌  دروست ده‌كات .

Top