سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات


سەربەلەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هۆکاری ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک کرد.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی قووڵی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ڕووداوەکان خواست.
سەرۆکی حکومەت بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، باسی لە گیانفیدایی و قوربانیدانی ڕائید عەلی بەرواری جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک و پۆلیسە هاوکارەکانی کرد کە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و بەتایبەتی قوتابییان، خۆیان کردە قوربانی.

سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپارد کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانەی ئەم جۆرە سیستەمە بەکاردەهێنن بکەن و لێکۆڵینەوەی جیدی و ورد لە بارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجیکارەکان و هۆکارەکانی ڕووداوەکانی سلێمانی و دهۆک بکەن . تا دەرکەوتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەش، بڕیاردرا بەکارهێنانی سیستەمەکە لەو شوێنانەی بەکاردەھێنرێت، ڕابگیرێت

Top