بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا ٢٣ کەس کوژران و بریندار بوون

بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا ٢٣ کەس کوژران و بریندار بوون

 

 

پۆلیسی کۆلۆرادۆ ڕایگەیاند: بەهۆی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازان لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشكرد: كە شەوی شەممە لە شاری کۆلۆرادۆ تەقە لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازان کراوە، پێنج کەس کوژراون و 18 کەسیش برینداربوون.

بەرپرسێکی پۆلیسی ناوچەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکە دوای هێرشکردنە سەر یانەکە برینداربووە و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت.

تا ئێستا ڕوون نییە چی پاڵنەری ئەم کەسە بووە بۆ هێرشکردنە سەر ئەم یانەیەی هاوڕەگەزبازان.

لە ساڵی ٢٠١٦ چەکدارێک لە یانەیەکی شەوانەی هاوڕەگەزبازان لە ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا ٤٩ کەسی کوشت، لەو کاتەدا خراپترین تەقەکردنی بەکۆمەڵ بوو لە مێژووی ئەم دواییەی ئەمریکادا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top