سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له پارێزگارى سلێمانى ده‌كات

به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022.11.20 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى، بۆ كۆچى دواييى ئه‌بوبه‌كر حسێن هه‌ڵه‌بجه‌يى ـ ى باوكيان، سه‌ره‌خۆشى له خۆيان خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌نديى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا، ده‌ربڕى.