به‌رگی پینجه‌می په‌رتووكی سه‌رۆك بارزانی:    پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و  پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی خه‌ونی دوژمنان

به‌رگی پینجه‌می په‌رتووكی سه‌رۆك بارزانی:    پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ و  پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی خه‌ونی دوژمنان

 

بایه‌خدان وگرنگی  پێدانی و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ په‌رتووكێك له‌ كه‌  سه‌ر ده‌ستی كه‌سایه‌تیی و پێشمه‌رگه‌ و رابه‌رێك له‌ نێو جه‌رگه‌ی رووداو و پێشهاته‌كانی نێوخۆیی و عێراقی وناوچه‌یی و جیهانی دا بوونی هه‌بێت و مامه‌ڵه‌ی كرد بێت ، بابه‌تێكی وه‌ها ساده‌ و ساكار نییه‌ كه‌ به‌ سه‌ریدا گوزه‌ر بكه‌یت به‌ڵكو هه‌ڵوه‌سته‌ی وردو ژیرانه‌ی ده‌وێت و دركی زۆری ده‌وێت و گرنگیدان و وردبینی زۆری ده‌وێت به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی كه‌ به‌هه‌نگاو و كرده‌وه‌ و بیروهزر و خه‌سڵه‌ت و كاره‌كانی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو و سات به‌ سات كاری كردووه‌ له‌ پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ توند وتیژی و به‌ره‌و توندئاژۆیی كه‌ له‌ رابردوو و ئێستای فه‌رهه‌نگی گه‌لی كورددا وه‌ك میرات و گه‌نجینه‌یه‌كی گرانبه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ .

لاپه‌ره‌كانی مێژوویی  حوكمرانی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و  نیشتیمانێك ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تیی هه‌ر وڵاتێك رۆڵی راسته‌قینه‌ی هه‌یه‌ له‌ رابه‌رایه‌تیكردن و شێوازی حوكمرانی و ئارامی و سه‌قامگیری و ئاشتی بۆ  ئێستا و ئاینده‌ی نیشتیمان و دانانی به‌ردی بناغه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كی لۆژیكانه‌ و دیموكراسیانه‌ و ئاشتیخوازانه‌ كه‌ تێیدا به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ت تێیدا به‌ ئاراسته‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ ویه‌كترقبووڵكردن هه‌نگاو بنێت ستراتیژییه‌كی دروسته‌ و پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ناكۆكی و شه‌ڕ و نائارامی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

سه‌رۆك بارزانی به‌ جوڵه‌ و بریاره‌ راست و جوڵه‌كانی  وگۆشه‌نیگا و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ به‌رگی پێنجه‌می په‌رتووكی ط بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، كه‌ تێیدا هه‌ڵوه‌سته‌یی له‌ سه‌ر بیری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی كرده‌وه‌  ، ئاماژه‌یه‌كی روونه‌  به‌ بیروهزری به‌رێزیان باوه‌ری ته‌واویان به‌ بنه‌ماكانی ئاشتی و  پێكه‌وه‌ژیان نه‌ك ته‌نها له‌ چوارچێوه‌ی دروشمی بریقه‌داری بێ كردار به‌ڵكو هه‌میشه‌ به‌كرده‌وه‌ و هه‌ڵسوكه‌وت و خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و راستیانه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ هیچ كات باوه‌ری به‌ شه‌ڕ و توندوتیژی و براكوژی نه‌بووه‌ و هه‌رده‌م كاری كردووه‌ و باوه‌رییشی وابووه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌مووان به‌ ئاشتی و پێكه‌وه‌  ژیانێكی ئاسووده‌ به‌سه‌ر ببه‌ن و له‌ سه‌ختترین باردۆخ و هه‌ڵومه‌رجه‌كانیشدا هه‌میشه‌ فه‌رمانی به‌رگریكردنی داوه‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ری  ئاشتیخوازی و دژه‌ جه‌نگی سه‌رۆك و رابه‌رێكه‌ .

وه‌ك به‌ڵگه‌ش لاپه‌ره‌كانی 234 و 235 كتێبی سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ن به‌ ئاشتیخوازی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد  دژی كورد و  به‌تایبه‌ت له‌و رۆژگارانه‌ی كه‌ شه‌ری نه‌گریسی نێوخۆیی باڵی به‌ سه‌ر كوردستاندا كێشابوو و هێرش و په‌ڵاماری سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی پارتی ده‌درا هه‌میشه‌  داوای ددان به‌خۆدانگرتنی سه‌ركرده‌كانی پارتی و وهه‌روها  له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌وڵه‌كانی له‌ پێناو ئاشتی و كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی كورد دژی كورد بووه‌ تا گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی له‌ كاره‌سانی ماڵوێرانكه‌ر جه‌نگ پارێزراو بێت ، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گرو خه‌می رابه‌رێكی نیشتیمانپه‌وه‌رو  كوردپه‌وه‌ر و كه‌ هه‌موو بیروهزری و ئاواتی ئاشتی  و پێكه‌وه‌ژیانه‌وه‌ و له‌و پێناوه‌شدا ئه‌گه‌ر زیان به‌ر پارتییه‌كانیش كه‌وت بێت ئه‌وا له‌ پێناو ئارامی و ئاشتی دا به‌لایی جه‌نابیانه‌وه‌ باشتر بووه‌ له‌وه‌ی شه‌ڕوكوشتار به‌رده‌وامی هه‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ئه‌و ئاشتیی و ئاڕامییه‌ هه‌وڵێ و خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌ بۆ مایه‌پووچكردنی خه‌ون وپیلانگێری دوژمنان و رزگاركردنی گه‌لی كورد له‌ شه‌ڕونه‌هامه‌تی كه‌ خراپترین جۆری جه‌نگه‌ له‌ پێناو یه‌كتر ڕه‌تكردنه‌وه و یه‌كتر سڕینه‌وه‌ و یه‌كتر قبووڵنه‌كردن.كه‌ به‌رده‌وامی تا به‌ ئێستا ره‌نگه‌  ئاسه‌واری زۆر خراپی له‌ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی جێهێشتبایه‌ و چوونكه‌ دووژمنان و داگیركه‌ران هه‌رگیز له‌گه‌ڵ و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه‌سه‌ندن كوردستان نین و به‌ هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی دووبه‌ره‌كی و دووئیداره‌ و ئه‌وا لاوازی كورد و مه‌ترسی له‌ناوچوونی ئه‌زموونه‌كه‌مان زیاتر ده‌بوو .

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێست و  خه‌سڵه‌ته‌ نه‌رێنییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كانی ناوخۆیی و ده‌وروبه‌ری و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ دوژمنان و نه‌یارانی ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كه‌ چۆن ده‌توانرێت دووركه‌ویته‌وه‌ له‌ بیری تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ و شه‌ڕ و ناكۆكیی وه‌ك چۆن له‌ نێو نووسینه‌ پڕ بایه‌خه‌كانی سه‌رۆك مسعود بارزانی به‌باشی هه‌ستی پێده‌كرێت و ده‌بینرێت ، ته‌نانه‌ت له‌كاتی سه‌ردانیكردنی سه‌رسه‌ختترین دووژمنه‌كانی له‌جیاتی تۆڵه‌ و ڕق و كینه‌ ، ئه‌وا ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی به‌ باشترین بژارده‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان داناوه‌ ، بۆیه‌ ره‌نگه‌ ئاسته‌م بێت بتوانرێت خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ له‌ سه‌ر بیرو دونیابینییه‌ ئه‌رێنییه‌كانی سه‌روك بارزانی بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان به‌ نووسینی چه‌ند دێر وبابه‌تێك باس و شرۆكه‌ و باسی ئاشیتخوازی و پێكه‌وه‌ژیان ئه‌و رابه‌ر و  كه‌سایه‌تییه‌  كارێزماییه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌یت و به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته‌ مێژووییه‌ گرنگ و پڕبایه‌خانه‌ ببنه‌ وانه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ر بۆ  ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتوومان له‌ پێناو ژیانێكی پڕ ئاسوود و كوردستانێكی ئارام و به‌هێزتر .

 

Top