لە ئەنجامی بەریەککەوتنی دوو فڕۆکەی سەردەمی جەنگی جیهانی لە ئەمریکا ٦ کەس بوونەقوربانی

لە ئەنجامی بەریەککەوتنی دوو فڕۆکەی سەردەمی جەنگی جیهانی لە ئەمریکا ٦ کەس بوونەقوربانی

 

 

کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، كەلە نمایشێکی ئاسمانی لە شاری داڵاس، دوو فڕۆکەی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم خۆیان پێكداكێشا.

ڕاشیانگەیاند، کە فڕۆکەیەکی بچووک بەر فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژ دەکەوێت و هەردووکیان ئاگردەگرن ودەکەونە سەر زەوی.

ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ڕایگەیاند، كەهێشتا ڕوون نەبووەتەوە چەند کەس گیانیان لەدەستداوە لەو دوو فڕۆکەدا کە بریتین لە بۆینگ بی 17 و فڕۆکەیەکی بێڵ پی 63 بچوك.

بەهۆی ئەوەی ناوچەی فڕینەکە چۆڵ بووە، لەم ڕووداوەدا هیچ كەسێك بریندار نەبووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، کە ٦ کەس لەم ڕووداوەدا بوونەتە قوربانی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top