گواستنەوەی زیاتر لە 10 ملیۆن و 315 هەزار تۆن دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا

گواستنەوەی زیاتر لە 10 ملیۆن و 315 هەزار تۆن دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا

 

 

تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٣١٥ هەزار تۆن دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا هەناردە کراوە.

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، كەلە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ەوە، ٥١ کەشتیی هەڵگری دانەوێڵە ، بەندەرەکانی ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بڕی ئەو دانەوێڵەی كە لەگەڵ ئەو کەشتییانەدا گوازراونەتەوە  ١٠ ملیۆن و ٣١٥ هەزار تەنی تێپەڕاندووە.

ئەم وەزارەتە لە بەیاننامەکەیدا ڕۆیشتنی ٢١ کەشتی دیکەی ڕاگەیاند کە دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا هەڵدەگرن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تورکیا، ئۆکرانیا، ڕووسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە نێوەندگیری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە ٢٢ی تەمووزی ئەمساڵدا بەڵگەنامەی "گواستنەوەی سەلامەتی دانەوێڵە و خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا" لە ئەستەنبوڵ واژۆ کرد.

هەروەها ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە ٢٧ی تەمموزەوە لە ئەستەنبوڵ دەستی بە کارەکانی کرد، یەکەم کەشتیی بارهەڵگری دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە یەکەمی ئابدا بەندەری ئۆدسای بەجێهێشت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top