به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م یانه‌كانى كوردستان پشت به ڕاهێنه‌رى بیانی ببه‌ستن
لاڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لقی سلێمانى یه‌كێتى پاسكیلسوارى عێراقی
به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م یانه‌كانى كوردستان پشت به ڕاهێنه‌رى بیانی ببه‌ستن
یانه‌ى نه‌ورۆزی شاری سلێمانى هه‌مووكات گرنگى به یارییه‌كانى پاسكیلسوارى داوه له یانه‌كه‌ى، تیپى پاسكیلیسوارى كچانی یانه‌كه‌ش یه‌كێك بووه له‌و تیپانه‌ى كه كارگێڕى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌رده‌وام گرنگى به تواناكانى كچه یاریزانه‌كانى داوه بۆ ئه‌وه‌ى له لوتكه‌ى یانه‌كانى عێراقی و بگره ووڵاتانى عه‌ره‌بیش بن و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ش له‌م یانه‌یه بوونى هه‌یه كه پاشه ڕۆژێكى پرشنگدار چاوه‌ڕوانیانه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه لوتكه‌ى ئه‌م یارییه له سه‌ر ئاستى یانه‌كانى كوردستان و عێراقیش، یه‌كێك له‌م ئافره‌ته وه‌رزشكارانه‌ى كه‌وا هه‌م سه‌رپه‌رشتیاری تیپى پاسكیلسوارى یانه‌كه و هه‌م سه‌رۆكى لقی سلێمانى یه‌كێتى پاسكیلسوارى عێراقییه كه به‌رده‌وام ئاستى تیپه‌كه‌ى له به‌رز بوونه‌وه‌دایه ئه‌ویش لاڤان ئه‌حمه‌د-ى یاریزانى پێشووی پاسكیلسوارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه، بۆ ماوه‌ى ده ساڵ یارى بۆ یانه‌ى نه‌ورۆز كردوه و حاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌ورۆز و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی و به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى ئه‌وروپی و ئاسیایی كردوه ، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیاریكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى پاسكیلسوارى چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى له شاره‌كانى كوردستان؟
- له ئێستادا ده‌توانین بلێن له ئاستێكى باش و باش‌دا نییه، ئه‌گه‌ر باسى باشییه‌كه‌ى بكه‌ین ساڵانه پاڵه‌وانێتی پاسكیلسوارى ده‌كرێته‌وه له سه‌ر ئاستى عێراق و یاریزانه‌كانیش به‌شدارى ده‌كه‌ن، له رووى باش نه‌بوونیش به‌هۆى نه‌خۆشى كۆڕۆناوه و نه‌بوونى بودجه و پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه كه‌م بووه.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-زۆر گرنگه یاریزان به‌ردوام له مه‌شقدا بێ له یه‌ك هه‌فته شه‌ش رۆژ به به‌رده‌وامى مه‌شقی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌شقه‌ى هه‌بێ به‌رده‌وام یاریزان ئاماده ده‌بێ بۆ خول و پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه، پێویسته پاڵه‌وانێتى زۆر بكرێته‌وه له ناوه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ى یاریزان داده‌نیشێ.
*پێت باشه چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز؟
-زیاتر پشتگیری ئه‌و یانانه بكرێت كه یاریزانى تاكیان هه‌یه، چونكه ئه‌م یارییه ئه‌گه‌ری زیاترى هه‌یه بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه ئه‌نجامى باشتریش دێت، ئێستاش یاریزانه كورده‌كان كه به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نجامیان باشه له چاو یارییه به كۆمه‌ڵه‌كان، زیاتر پشتگیری یاریزانان بكرێ به مادی یان به خه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ى ئاره‌زووی زیاتری هه‌بێ له ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
*گرفتى ئه‌م یارییه له چى ده‌بینى؟
-گرفتێكى زۆر زه‌ق ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك كات هه‌ندێك خه‌ڵك داده‌نرێ بۆ ئه‌و مه‌جاله، ئه‌م وه‌رزشه‌یان نه‌كردوه بۆ هه‌موو یارییه‌كان نه‌ك یارى پاسكیلسواری، كه‌سانێك بێته پێش كه خۆیان له یارییه‌كه‌دا بن و بتوانن گرفتى یاریزانه‌كان له چیه و بتوانن زیاتر خۆیان به‌ره‌وو پێش ببه‌ن له‌م یارییه.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌ركت قورس بووه كه ئێستا بوویته سه‌رۆكى لقی پاسكیلسوارى شارى سلێمانى؟
-له ڕاستیدا كاتێك ئه‌ركێك یان به‌رپرسیارییه‌تیه‌ك وه‌رده‌گری بێگومان ئه‌ركت زۆر زیاتر ده‌بێ، سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه متمانه‌یان به من به‌خشی بتوانم ببمه جێگاى متمانه‌ى ئه‌وان بۆ خزمه‌ت كردنى زیاتر بتوانم پاڵه‌وانێتى زیاتر بكه‌مه‌وه و یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه بده‌م كه پێویسته زیاتر خزمه‌ت بكرێن.
*به نیازی چى بۆ داهاتووی خۆت وه‌كو به‌رپرسى یه‌كه‌می ئه‌و یارییه له شارى سلێمانى؟
-به‌پێى ئه‌و توانا داراییه‌ى كه بۆمان دانراوه هه‌وڵ بده‌ین چاڵاكییه‌كان رێكبخه‌ین.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به ڕاهێنه‌رانى بیانى ببه‌ستن؟
- به‌لێ به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م یانه‌كانى كوردستان پشت به ڕاهێنه‌رى بیانی ببه‌ستن، چونكه ئه‌و ڕاهێنه‌رانه زۆر به توانان وكه ده‌توانن هاوكارى ڕاهێنه‌رى خۆمان بكه‌ین، بۆ نوێبوونه‌وه‌ى ڕاهێنه‌رانیش پێویسته زانیاری زیاتریش وه‌ربگرین.
*داواكارى و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
-زیاتر پشتگیری یاریزانه به‌تواناكان بكه‌ن كه تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه له پاڵه‌وانێتى عێراق و ده‌ره‌وه‌ش ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنن، وه به پاسكیلی باش و ماددی پشتگیریان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزشه وه‌كو داهات وه‌رزش بكه‌ن و سوودمه‌ند بن له‌م وه‌رزشه.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو وه‌رزشكارێكى پاسكیلسوارى؟
- به‌رده‌وام بم و پاڵپشتى ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه ده‌یانه‌وێ بێنه ناو یارى پاسكیلسوارى، جگه له‌وه‌ش ساڵانه من سه‌ردانى قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى باسى ئه‌و یارییه‌یان بۆ بكه‌م، هیوادارم خێزانه‌كان پشتیگری كچه‌كانیان بكه‌ن له‌م یارییه بۆ هه‌ر وه‌رزشێكى تر.
* بۆچى كچان ژماره‌یان كه‌مه له‌م یارییه ؟
- ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به ساڵانى پێشووتر له ئێستادا زۆر باشتر بووه و كچانی زیاتر روو له‌م یارییه ده‌كه‌ن،بۆ هاندانى كچانیش پێویسته ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت بكه‌ن بۆ وه‌رزشه جیاوازه‌كان بۆ ئاشنا بوونیان به‌م وه‌رزشه.
*پاڵه‌وان بوون لاى تۆ چى ده‌گه‌ینێ؟
-پاڵه‌وان بوون ئه‌وه ده‌گه‌ینێ كه‌وا بتوانێ كاتى ته‌واویان بداتێ بۆ وه‌رزش به‌رهه‌مت هه‌بێ و بتوانێ بگه‌یته ئه‌و شوێنه‌ى كه مه‌به‌سته.
*تێڕوانینى كۆمه‌ڵگه چۆنه بۆ ئه‌م یارییه؟
-له چاو ساڵانى ڕابردوو باشتره له ئیستادا هۆشیارى خێزانى بۆ وه‌رزش زۆر كه‌مه به تایبه‌تى بۆ وه‌رزشیی پاسكیلسوارى، رێنمایی ئه‌و خێزانانه‌مان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه رێگر بۆ رۆله‌كانیان.
*ئامانجتان چییه بۆ سه‌رخستنى یارى پاسكیلسوارى له یانه‌كه‌تان ؟
-ئامانجمان ئه‌وه‌یه هۆشیارى ئه‌وه بڵاوبكه‌ینه‌وه كه‌وا هاوڵاتى زیاتر وه‌رزش بكات به تایبه‌تى پاسكیل سوارى، سوپاسى ئه‌ندامانى یانه‌كه‌ش ده‌كه‌م كه هاوكارى زۆری تیپى پاسكیلسواری یانه‌كه‌ن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته به‌رده‌وامه، هیوادارم ئێوه‌ش زیاتر پشتگیری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه به‌رده‌وام و به‌دڵ وه‌رزش ده‌كه‌ن.