بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە دوورگەی تایوانی هەژاند.

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە دوورگەی تایوانی هەژاند.

 

 

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی بومەلەرزەزانی تایوان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دووری 78.4 کیلۆمەتر لە شاری یلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی تایوان ڕوویداوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ١٠٨.٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە و لە شارەکانی یلان و هوالین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە و هەروەها لە تایپە و ناوچەکانی دەوروبەری لە باکوور هەستی پێکراوە.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە لەدەستدانی ژیان و زیانی دارایی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەسەڵاتدارانی تایوان لە ١٨ی ئەیلولدا ڕایانگەیاند، کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم دوورگەیە ڕوویداوە. لەم بوومەلەرزەیەدا کەسێک گیانی لەدەست دا و ١٦٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top