بەهۆی تەقەکردن ١٤ کەس بریندار بوون

بەهۆی تەقەکردن ١٤ کەس بریندار بوون

 

بەهۆی تەقەکردن لە گردبوونەوەیەکی هالووین لە شاری شیکاگۆی ئەمریکا ژمارەیەک کەس بریندار بوون.

پۆلیسی شیکاگۆ ڕایگەیاندووە، تەقەكردن لە لای ڕۆژئاوای شیکاگۆ ڕوویداوە، بەلایەنی کەم 14 کەس بریندار بوون کە دوو منداڵ و هەرزەکارێکیان تێدایە. بەڵام لەم تەقەکردنەدا کەس نەکوژراوە. هەروەها بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێل لە شوێنی تەقەکردنەکە کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

پۆلیس بە پشتبەستن بە زانیارییە سەرەتاییەکان ڕایگەیاند، کە ئۆتۆمبێلێک دەستی لە تەقەکردنەکەدا هەبووە و لەوانەیە دوو تەقەکەر لە شوێنی رووداوەكەدا ئامادە بووبن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top