سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی، لە سودی هەموومانە.

سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی، لە سودی هەموومانە.

هەمیشە سەرۆک بارزانی فێری کردین کەی، چۆن لە کوێ بڕیارە دروستەکانمان دەدەین، وە چۆن ئێمە خاوەن ئیرادە و بڕیاری خۆمان بین، بۆیە بە شانازیەوە هەردەم بڕیارەکانم لە ژێر ڕێنمایی سەرۆک دەبێ.

لەم کاتە هەستیارەی جیهان بەگشتی و ناوچەکە بەتایبەتی تێیدا گوزەر دەکات، سەرۆک بارزانی لە پێناو نوێ بوونەوە و بەهێزتربوونی پارتی، بڕیاری کۆنگرەی 14 داوە، ئەمەش بۆ حیکمەتی جەنابی سەرۆک دەگەڕێتەوە.

خاوبوونەوەی کارەکانی سەرکردایەتی و کادیرانی پارتی و شەهید بوون و گیان لەستدانی بەشێک لەسەرکردە و کادیرەکانی باڵای پارتی و قەیرانی دارایی و سیاسی و کێشەکانی ناوچەکە ئەمانە بەشێک بوون لە لەخاو بوونی کارەکانی سەرکردایەتی پارتی لە ماوەی ڕابردوو ،بۆیە پارتی بۆ نوێبوونەوە و خێرابوون لەکار و کردەوەکانی وخۆ گونجادن لەگەڵ گۆرانکارییەکانی سەردەمەکە ئەم کۆنگرە دەکات.

پارتی لە ڕێگای ئەم کۆنگرە بەشێکی زۆر لە کێشەکانی چارەسەر دەکات، بۆیە پارتی بڕیاری نوێبوونەوە و هەندێک گۆرانکاری و پەسندکردنی پەیرو و پروگرامێکی نوێ و گونجاو لەگەڵ سەردەمەکە داوە.

لە ئیستاوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرە لە سەرۆک بارزانی، مەرجع و سەرۆکمان و سەرجەم خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ئەندام و لایەنگری پارتی و ئەندامان و سەرپەرشتیارانی کۆنگرەی چواردەمینی پارتی دەکەم.

لەکۆتایی هیوای سەرکەوتن بۆ کاندیدانی سەرکردایەتی لە کۆنگرەی چواردەی پارتی دەخوازم، هیودارم دەنگمان لەکۆنگرە بۆ ئەو کەسانە بێت، کە باشترینن و گونجاوترینن بۆ ئێستای پارتی و ڕێبازی بارزانی، ئەوانەی زۆر باش دەتوانن خزمەتی خاک و خەڵک و نیشتیمان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی بکەن، جێبەجێکاری ڕێبازی بارزانی بن لەسەر بنەمای خواپەرستی و خاکویستی و مرۆڤدۆستی و لەژێر ڕێنمایی تەواوی مەرجعی کورد سەرۆک بارزانی کارەکانیان بکەن، لە چەند ڕۆژی داهاتوو هەموومان چاو و دڵ و گیانمان بۆ سەرخستنی کۆنگرەی چواردەمی پارتی لە دهۆکی ڕەنگین دەبێت.

د. حمدی شنگالی
1ی11ی2022

Top