کۆنگرەی چوارده‌یه‌می پارتی وێستگەیەکی مێژوویی بۆقۆناغی ئێستا و داھاتووی کوردستان

کۆنگرەی چوارده‌یه‌می پارتی وێستگەیەکی مێژوویی بۆقۆناغی ئێستا و داھاتووی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان،ھەرلەدەستپێکی دامەزراندییەوەبێ پسانەوەودابڕان،ڕابەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان دەکات و تا ئێستاش بەردەوامە لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی خەلکی کوردستان.
لە قۆناخە جیاوازەکانی خەبات و تێکۆشاندا پارتی،سەڕەڕای هەموو هەڕەشەوپیلانی دوژمنان،بۆ یەک ساتیش،سازشی لە سەر مافەکانی خەڵکی کوردستان نەکردووە و بەدلنیاییەوەلەئاییندەشدانایکات و هەر کاتێکیش هەڕەشەیەک بۆ سەر کوردستان هەبێت،پارتی وەک هەمیشە،لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری وداكۆكيکردن بووە لە شکۆی کوردستان.بۆیە ھەمیشەکادروئەندام وجەماوەری پارتی، شانازی دەکەن،کە خاوەنی حزبێکی نیشتمانیی و سەرۆک مسعودبارزانین کە هەمیشە لە سەنگەرەکانی پێشەوەیە لەگەڵ پێشمەرگە بۆ پاراستنی کوردستان ...
ماییەی ھەلوەستەکردنەدوای ئەم مێژوەپرلەشانازی ودوورودێژەوپرلەھەوازونشێویەدا،(پارتی) بەزیندوویی وەک گەورەترین حیزب لەکوردستانداماییتەوە،کەئەمەش دەگەرێتەوەبۆچەندین ھۆکاری گرنگ،کەئەنجامدانی چوارده‌کۆنگرە،نھێنیی بەردەوامبوون وبەھێزبوونی پارتییە،چونکەبەستنی کۆنگرەلەژیانی سیاسی ھەرحزبێک گرنگ وپێویستەھەم وەک ماف ھەمیش وەک یاسا،
بەدلنیایەوەبەستنی كۆنگره‌ی ئەم جارەش کە لەچەندرۆژی داھاتووداده‌ست به‌ كاره‌كانی دەکات،بۆقۆناغێکی وەک ئێستاکەگۆڕانکاری لە
ھەرێم و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست،لەئارادایە،وێستگەیەکی مێژووییەبۆقۆناغی ئێستا و داھاتووی کوردستان
،گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە،بۆبڕیار دان له‌سه‌ر ستراتیژ وكاری حزبی و روانگه‌ و پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌داهاتوو.بەجۆرێک خۆی لەگەڵ قۆناغەکە بگونجێنێت ،
‏بۆیەش ‎ کۆنگرەکە ھەستیاروچارەنووسازە.چونکە رووداوەکان دەیانخست ئاییندەی کوردستان پەیوەستەبەبوون وبەھێزی پارتی ...
ھەمووئەمانەش وادەکات کۆنگرەی چواردە نەوعی ووەڵامدانەوەی خواستەکانی خەڵک و رێکخستنەکانی پارتی بێت،چونکەپارتیش وەک ھەرحزبێکی سیاسی پێویستی بەگۆرانکاری ونوێ بوونەوەھەیە،تابەشێوازێکی سەردەمیانەمامەلەلەگەل پرسەچارەنووسازەکان بکات،

Top